یه‌كلانه‌كرانه‌وه‌ی دۆسێی كرێكاره‌كه‌ی پێترۆشیمی ماروون

174w
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی “ئیلنا”ی سه‌ر به‌ رژیم، سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی رای كارناسانی ره‌سمیی سه‌باره‌ت به‌ حادیسه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی “شه‌هرام مۆحه‌ممه‌دی”، كرێكاری پێشووی پێترۆشیمیی “ماروون”، هێشتا ته‌كلیفی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، حوكمه‌ قه‌زاییه‌ ده‌ركراوه‌كان هه‌موو جارێك له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی كارفه‌رمای سه‌ره‌كیی و كارفه‌رمای په‌یمانكار به‌ره‌ڕوو بووه‌ته‌وه‌ و پێشی به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ئه‌م حۆكمانه‌ سه‌باره‌ت بۆ‌ پێدانی دیه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكاره‌ گیان له‌ده‌ستداوه‌ گرتووه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌هرام مۆحه‌ممه‌دی له‌ ئه‌نجامی حادیسه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی پێترۆشیمی ماروون تووشی سووتانی قورس هات و له‌ ئه‌نجامدا به‌ مه‌ودای ١٠ رۆژ به‌ هۆی قورسبوونی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.