سێ لاوی خه‌ڵکی “گامێشگۆلی” له “ئاڵه‌شین”ی بۆکان که ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له میاندواو گیراون، وه‌زعیان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندواو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گوندی گامێشگۆلیو سێ که‌سی خه‌ڵکی ئه‌و گونده به ناوه‌کانی “ته‌قی ڕه‌حیمی، محه‌ممه‌د شه‌ریف پوورههمزه و ناسر فه‌رزین ناسراو به سیروان” ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و راپێچی شوێنێکی نادیاریان ده‌كه‌ن. شایانی باسه دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و سێ که‌سه بنه‌ماڵه‌کانیان پێوشوێنی رۆڵه‌كانیان ده‌گرن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی ئه‌وان تا ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیم له میاندواو نه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و نه هۆكار یان خود بیانووی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیشیان باس ده‌كه‌ن.