یه‌مه‌ن له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئینسانی

11y (3)
وته‌بێژی كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور، له‌ پێناو چڕتربوونه‌وه‌ی بارودۆخی كاره‌ساتی ئینسانی له‌ یه‌مه‌ن هوشداری داوه.وته‌بێژی كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور، له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌واڵی پێویست بوونی نه‌خۆشخانه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ یارمه‌تی‌ ده‌رمانی راگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێگا‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی هه‌روا به‌سترابێت، كاره‌ساتی ئینسانی ده‌خوڵقێت. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ راپۆرته‌كان باس له‌ تێكهه‌ڵچوونی تووند له‌ دوورگه‌ی عه‌ده‌ن له‌ باشووری یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ له‌نێوان گروپی حه‌وسی و هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن دایه‌. پاش گولله‌باران كردنی ناوه‌ندی عه‌ده‌ن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حه‌وسی‌، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ریی عه‌ربستان، بنكه‌وباره‌گاكانیان موشه‌ك باران كرد. ئه‌م هێرشانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ حه‌وسیه‌كان له‌ هه‌ندێك له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.