یه‌که‌مین چاوپێکه‌وتنی ئه‌فسانه‌ بایزیدی دوای نزیک مانگێک بازداشت

712
ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی، زیندانیی سیاسی خه‌ڵکی بۆکان که‌ نیزیک مانگێک له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کرا، بۆ یه‌که‌مجار چاوی به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌وت.
به‌پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ خوێندکارییه‌ی خه‌ڵکی شاری بۆکان که‌ رۆژی ١٦ی ره‌زبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، رێكه‌وتی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ یه‌که‌مجار رێگه‌ی پێدرا چاوی به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی بکه‌وێ. به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ تا ئێستا له‌ هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان هێشتا په‌روه‌نده‌كه‌یان راده‌ستی دادگا نه‌کردووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌فسانه‌ بایزیدی پێشتریش له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٢ دا ده‌سبه‌سه‌ر ‌و دوای ماوه‌یه‌ک به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا.