ێكهێنانی زنجیره‌ی مرۆیی په‌ناخوازان له‌ یونان

پ136
هه‌زاران په‌ناخواز به‌ پێكهێنانی زنجیره‌ی مرۆیی له‌ سنووری یونان و مه‌قدوونییه‌ به‌ به‌ستنی سنووره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری كرانه‌وه‌ی سنووره‌كان بوون.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشیتێدپرێس”، پۆلیسی دژه‌ شۆڕشی یونان له‌ مابه‌ینی ناڕازیان و حه‌ساری ‌سه‌رسنوور جێگر بووه‌. پۆلیسی مه‌قدوونییه‌ش له‌وبه‌ری سنوور له‌ ئاماده‌باشیی ته‌واو دایه‌. په‌ناخوازان به‌ پێكهێنانی زنجیره‌ی مرۆیی و له‌ رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین پلاكاردی جۆراوجۆر و وتنه‌وه‌ی درووشمی “سنووره‌كان بكه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ مه‌ده‌نه‌ به‌ر لێدان و سووكایه‌تیی پێكردن”، هیوایان به‌ كرانه‌وه‌ی سنووره‌كان به‌ستووه‌. ژوماره‌ی كه‌سانێك كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی ناوچه‌ی “ئیدۆمێنی “له‌ یونان و له‌ نزیك سنووری مه‌قدوونییه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌وری ١٢ هه‌زار كه‌س به‌راورد كراوه‌.