پێرۆز بێت یازده‌ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌، ٣٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا، له‌‌ كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ردا، حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ كوردستانی شۆڕشگێڕ دامه‌زرا. له‌م ڕۆژه‌دا ، یاد و بیره‌وه‌ری خه‌باتكارانێك كه‌ له‌ ڕێزه‌كانی ئه‌م …

زیاتر

چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٠ و ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزب، بۆ چه‌نده‌مین جار هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی …

زیاتر

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٠ هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ ‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ و پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له‌ مێحوه‌ری “كامیاران ـــ سه‌وڵاوا“، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ نزیك گوندی “گه‌شكی” كاتێك …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لاوێکی خەڵکی گوندی “حاجی لەکـ“ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانـ“ـی بۆکان بە ناوی “سالار چاوشی” تەمەن ٢١ ساڵ، پاش بانگ كرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەستبەسەر کرا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بانگ …

زیاتر

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی توركییه‌

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “گیوەڕانـ“ـی  سەر بە “کوتۆل“ی شاری خۆی بە ناوی “سێودین کەڵاشی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، له‌ لایه‌ن هێزەکانی ئەرتشی تورکییە كرایه‌ ئامانج و به‌ سه‌ختی برینداربوو. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە کاتی تەقەی …

زیاتر

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ تاران

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێك به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له‌ یادی سێ ڕێبه‌ری كۆمۆنیستی ناو ڕیزه‌كانی …

زیاتر

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ئێران

كرێكارانی پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كان و كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له‌ شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان،بۆ ٣٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌، په‌یمانكاران له‌گه‌ڵ كارفه‌رماكان له‌ ماه‌شه‌هر كۆبوونه‌ته‌وه‌ و …

زیاتر

مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی مۆخابه‌راتی نیشابوور

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی په‌یمانی مۆخابه‌راتی نیشابوور، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كاتی بوونی قه‌رارداده‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت. ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها …

زیاتر

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاومه‌عده‌نی داماش

كرێكارانی ئاومه‌عده‌نی داماش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌ و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ شارستانی ڕوودبار، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ئاومه‌عده‌نی داماش له‌ یه‌ك حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا …

زیاتر

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

كۆمه‌ڵێك له‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی شوغڵییان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌تا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و پاشان بینای ئیداره‌ی كار …

زیاتر