به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ١١ی خه‌رمانان له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌م ڕۆژه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌برد. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس …

زیاتر

كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سمنان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “مه‌حیه‌دین مه‌جیدی” دانیشتووی ئاوایی ئه‌ویهه‌نگی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ به‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی تووشبوونی به‌ سه‌ره‌تان،‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی شاری سمنان، بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس …

زیاتر

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئەفشین شێخولئیسلامی“، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، كه‌ پێشتر له‌ ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن …

زیاتر

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی و کەمتەرخەمیی کادری دەرمانی زیندان، گیانی لە دەستدا. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان به‌ندكراوێك …

زیاتر

بریندرابوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌درێژه‌ی كوشتنی كۆڵبه‌ر و كاسبكاران له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌ سه‌ختی برینداربووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە …

زیاتر

ئازادكرانی به‌مه‌رجی په‌یمان میرزازاده‌ له‌ زیندانی ورمێ

“پەیمان میرزازادە“، بەندکراوی سیاسی دوای ئەوەی بەرپرسانی زیندان ڕەزامەنییان لە سەر ئازادی بەمەرجی ناوبراو دەربڕی، ڕۆژی سەشەممە ١١ی خەرمانان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “پەیمان میرزازادە” لە حاڵیکدا …

زیاتر

چالاكی ته‌بیلغی به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمان له‌ شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌ستان به‌ ئه‌نجام دانی چالاكی ته‌بیلغی. به‌ پێی ئه‌م …

زیاتر

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، بۆجارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی شوغڵییان ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی …

زیاتر

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت

كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له‌ ئۆستانی كوهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودخۆی دژواری ژیانیان به‌هۆی په‌رداخت …

زیاتر

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ تاران

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێك به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له‌ یادی سێ ڕێبه‌ری كۆمۆنیستی ناو ڕیزه‌كانی …

زیاتر