جه‌نایه‌ت و خۆڕاگری، یادێك له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی ڕووداوه‌كانی ١٧ و ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧

ڕۆژانی ١٧ و ٢١ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی له‌و ڕۆژانه‌ن‌ كه‌ له‌ مێژووی خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان له‌ دژی كۆماری ئیسلامی، له‌بیر ناچنه‌وه‌. ئه‌م ڕۆژانه‌ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی جه‌نایه‌ت و دڕنده‌یی كۆماری ئیسلامی له‌ لایه‌كه‌وه‌ و ئیراده‌ و خۆڕاگری خه‌ڵكی …

زیاتر

كه‌وتنه‌خوارێ دوو گولله‌ هاوه‌ن له‌ گوندێكی كه‌ركوك

سەرچاوە ئەمنییه‌كان رایگەیاندووه‌، لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو گوللـەهاوەن له‌نزیک یاریگایه‌كی تۆپی پێ لە گوندی “بەشیر” له‌ باشوری كه‌ركوک، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ درەنگانی ئەمشەو، دوو گوللـەهاوەن له‌نزیک یاریگایه‌كی تۆپی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی خۆپیشانده‌ران له‌ هۆنگ كۆنگ

پۆلیسی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٣٠٠ كه‌س له‌ نه‌یارانی یاسای ئه‌منییه‌تی نیشتمانی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چینی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، بڕیاربوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی شوڕای یاساداڕێژه‌ركانی هۆنگ كۆنگ به‌ڕێوه‌بچێت، …

زیاتر

مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌رخومه‌ینی

كرێكارانی خه‌ده‌ماتی ئیجتماعی پێترۆشیمی به‌نده‌رخومه‌ینی، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاگوێزرانی زۆره‌ملێیان بۆ شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتی غه‌یره‌سه‌نعه‌تی ماه‌شه‌هر، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٧ …

زیاتر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی‌ هه‌فت ته‌په‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش و هه‌روه‌ها ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، هێزه‌كانی یه‌گان ویژه‌ شوێنه‌كه‌یان …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی

وه‌رگیراوانی ئازموونی ئێستخدامی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی شوغڵی و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی كه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ تاران، ڕایانگه‌یاندووه‌: نزیكه‌ی ٦ …

زیاتر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی مۆخابه‌رات له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی كاریان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان خوازیاری دامه‌زراندنیان به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمین و ده‌ڵێن: یاسای …

زیاتر

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ماه‌شه‌هر

كرێكارانی شاره‌داریی ماه‌شه‌هر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی شاره‌داریی ماه‌شه‌هر له‌ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان و …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شاهروود

كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی شاهروود، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن شیركه‌تی په‌یمانكارییه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌موو مانگێك په‌یمانكار ٥٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ ته‌ئخیری یك یان دوو مانگه‌وه‌ په‌رداخت …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی به‌رقی كرمان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌رمانان، كرێكارانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی كرمان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی به‌رق مه‌نته‌قه‌یی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌رجه‌م به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ ١٠ ساڵ پێشینه‌ی …

زیاتر