چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سێ ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیا، ئۆرێگان و واشینگتۆن له‌ ڕۆژئاوای ئه‌مریكا، ژماره‌ی قوربانییان بۆ ٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا گه‌وره‌ترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ مێژووی خۆیدا ئه‌زموون …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی دوو كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌ ورمێ

كرێكارانی دوو كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “سه‌نایعی غه‌زایی” و شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه‌” له‌ ورمێ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، له‌ئاست نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به‌ شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی “سه‌نایعی غه‌زایی” ورمێ وێڕای ده‌ربڕینی ئێعتڕاز به‌ بارودۆخی …

زیاتر

گیان له‌ده‌ستدانی ته‌یفوور به‌تحایی به‌ندكراوی سیاسیی به‌ناوبانگی ڕژیمی شا

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان “ته‌یفوور به‌تحایی” له‌ شاری یوتۆبۆری له‌ ته‌مه‌نی ٧٣ ساڵی له‌ وڵاتی سۆئێد گیانی له‌ده‌ستدا. “ته‌یفوور به‌تحایی” خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ به‌ندكراوانی سیاسی به‌ناوبانگی ڕژیمی شا و له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی بوو. …

زیاتر

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، هه‌روا به‌رده‌وام بوو. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌ك حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا كرێكارانی به‌شی فه‌ننی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كۆمپرێسۆرسازیی ته‌ورێز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمپرێسۆرسازیی ته‌ورێز له‌ شارۆچه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی “غه‌رامه‌لێك” له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری پێكهێنانی ڕێكخراوێكی سێنفی به‌ مه‌به‌ستی په‌یگیری خواسته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان ١٣٨ كه‌س ده‌بێ، …

زیاتر

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان و هه‌روه‌ها نادیاربوونی بارودۆخی كاریان، بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت …

زیاتر

گیان له‌ده‌ستدان و بریندرابوونی ٣٠ كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی ڕه‌شت، ئابدانان‌ و بانه‌، ٢٨ كرێكار مه‌سمووم بوون و دوو كرێكاریش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌پێی …

زیاتر

پشتڕاست بوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراوی سیاسیی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ خه‌رمانان، كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ڕژیم بۆ سێهه‌مین جار حوكمی ئێعدامی حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی به‌ناوه‌كانی “فه‌رهاد سه‌لیمی، قاسم ئابسته‌، داوود عه‌بدوڵڵایی، ئه‌یووب كه‌ریمی، ئه‌نوه‌ر خزری، خسرۆ به‌شاره‌ت و كامڕان شێخه‌”یان پشتڕاست …

زیاتر