به‌ ئێعدامی نه‌وید ئه‌فكاری، كۆمه‌ڵگا چاوترسێن نابێت

ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، كرێكاری لاوی خه‌باتكار، نه‌وید ئه‌فكاریی ئێعدام كرد تا هه‌م تۆڵه‌ی كوژرانی یه‌كێك له‌ مه‌ئمووره ئه‌منییه‌كانی خۆی له‌ جه‌ره‌یانی ئاخێزی شاری شیرازدا بكاته‌وه‌ و هه‌م لاوانی شۆڕشگێڕ و كرێكاران و خه‌ڵك، …

زیاتر

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی ژنان له‌ یه‌مه‌ن

كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی یه‌مه‌ن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هه‌وڵی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ئیماڕات له‌ دوورگه‌ی “سه‌قته‌ری” هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن چالاكانی بواری مافی ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ شاری “زه‌نجبار” له‌ ناوه‌ندی پارێزگای “ئه‌بیه‌ن” ڕێكخرابوو، له‌ئاست هه‌وڵه‌كانی …

زیاتر

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی ژنان له‌ ئه‌فغانستان

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌ نێوان تاڵبان و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له‌ قه‌ته‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ شاری “جه‌لال ئاباد“، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك خوازیاری پێكهێنانی ئاگربه‌سی دائێمی له‌ نێوان تاڵبان و ئه‌فغانستان بوون. ناڕازییان كه‌ ده‌مامه‌كیان …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ له‌ توركییه‌

پۆلیسی توركییه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌ش بوون، به‌بیانووی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تحوڵڵا گولێن” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دادستانی ئیستانبۆل به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی:‌ ئه‌م كه‌سانه‌ پێوه‌ندیان به بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تحوڵڵا گولێن” و كوده‌تا …

زیاتر

ڕاگوێزرانی موژگان كاووسی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

“موژگان کاووسی” زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئێوێنی تاران دا ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات، دوای ١٦ ڕۆژ مانگرتن له‌ خواردن، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بە پێ ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، “موژگان کاووسی” زیندانی سیاسی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی لالی

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی لالی له‌ ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ دواخرانی بڕی ١٢ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و …

زیاتر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ئه‌هواز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ ئۆستانی خوزستان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ بارودۆخی گوزه‌رانی خانه‌نشین كراوانی گونجاو نییه‌، …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاریی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سپاردنی به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌درایی زه‌نجان به‌ په‌یمانكارانی به‌شی خسووسی و نیگه‌رانی كرێكارانی ئه‌م به‌شانه‌ له‌ئاست كه‌وتنه‌ مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی زه‌نجان به‌م …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی خۆبه‌خشانی مانگی سوور له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، كۆمه‌ڵێك له‌ خۆبه‌خشانی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ بیلاته‌كلیفیان و دامه‌زراندنیان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ٥ تا ١٠ ساڵ پێشینه‌ی …

زیاتر

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانی نه‌خۆشخانه‌ی دێهده‌شت

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانی نه‌خۆشخانه‌ی دێهده‌شت، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری هاوشان له‌گه‌ڵ باقی پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك ئۆرژانس، كۆرۆنا …

زیاتر