مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران خۆدرۆی ته‌ورێز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران خۆدرۆ“ی ته‌ورێز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت. به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین مانگه‌ دواخراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌گاته‌ پێنج مانگ. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان له‌ حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ كه‌ یه‌ك مانگ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ …

زیاتر

مه‌ڕۆنه‌ سه‌یری نومایشه‌ دژه‌ مرۆییه‌كانی ڕژیم!

نومایشیدژه ‌مرۆیی گه‌ڕاندنی تاوانباران له‌ ئاستی شاره‌كان و به‌تایبه‌ت له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شوێنی ژیانیان، كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌ڕێوه‌نه‌ده‌چوو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی دژه‌ ئینقلابیی “ئه‌منییه‌تی مه‌حه‌له‌ میحوه‌ر“، بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌‌. له‌و نومایشه‌ قیزه‌ونه‌دا، كه‌سانێك له‌ژێرناوی “ئه‌رازێل و ئه‌وباش” بێڕێزی و سووكایه‌تییان …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی جنسی له‌دژی ژنان له‌ به‌نگلادێش

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی به‌نگلادێش له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی جنسی له‌دژی ژنان له‌م وڵاته‌، له‌شاری “داكا” و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی به‌نگلادێش، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژنان به‌ به‌دوای چه‌ندین …

زیاتر

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ڕووسییه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ڕووسییه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر به‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ “ویلادمیر پوتین” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، ناڕازییان …

زیاتر

پێشێل كردنی ئاگربه‌س له‌ قه‌ره‌باغ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌ نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان، تێكهه‌ڵچوونه‌كان سه‌رله‌نوێی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ڕێككه‌وتن نامه‌یه‌ك كه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ ئه‌نجام دراوه‌، …

زیاتر

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و نه‌وسوود

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و نه‌وسوود ژماره‌یه‌ك له‌ كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له‌ ئه‌نجامیدا، لانیكه‌م دوو كۆڵبه‌ر به‌ سه‌ختی بریندرابوون. بەپێی …

زیاتر

ئازادكرانی حه‌وت هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، حه‌وت هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كراون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، حه‌وت هاووڵاتیی به‌ ناوه‌كانی “ئه‌بووبه‌كر …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك

كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ئاست ڕاگوزێرانی سه‌هامی شیركه‌تی “هیدرۆئه‌تله‌س” بۆ سازمانی خسووسی سازی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یه‌ك و حه‌وت ده‌هۆمی له‌سه‌دی سه‌هامی شیركه‌تی “هیدرۆئه‌تله‌س” له‌ كارخانه‌ی هێپكۆ كه‌ به‌ لۆگۆی “تپكو” له‌ بازاڕی بوورس ده‌فرۆشترێت، …

زیاتر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئه‌هواز

كۆمه‌ڵێك له‌ موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی خوزستان، خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی دامه‌زراندنیان بوون. شایانی باسه‌، ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین …

زیاتر