كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ پاشه‌كشه‌ ناكه‌ن!

به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌، ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ له‌ حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌ ئاست بێ ناوه‌رۆك بوونی واده‌ و به‌ڵێنیی به‌رپرسان و كرده‌وه‌ی دژه‌ كرێكاریی خاوه‌نكار و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی، …

زیاتر

هێرشی پۆلیسی بێلارووس بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی بێلارووس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ماشینی ئاوپاش و نارنجۆكی سه‌وتی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به‌ نه‌یارانی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته‌، هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. ناڕازییان كه‌ له‌ئاست سه‌ركه‌وتنی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی …

زیاتر

پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌تی هێند له‌ به‌رامبه‌ر خواستی كرێكارانی ناڕازیی

به‌ شوێن ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی كرێكارانی شیركه‌تی به‌رقی هیند له‌ ئاست خسووسی سازی شیركه‌تی به‌رق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ‌٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ڕ، ده‌وڵه‌تی هێند له‌ خسووسی كردنی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت، پاشه‌كشه‌ی كرد. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی …

زیاتر

خنكانی ١١ په‌ناخواز له‌ لێوارئاوه‌كانی توونس

گاردی لێوارئاوی توونس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری ٢٩ په‌ناخوازی ئه‌فریقایی له‌ لێوارئاوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، ١١ كه‌س له‌وانه‌ سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ئه‌م به‌له‌مه‌ له‌حاڵێكدا ژێرئاو …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ڕاگوزێرانی سێ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ زیندان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “ئه‌فشار فه‌تحی“، “ڕۆقه‌ییه‌ نه‌فه‌ری” و “شادمان به‌نی به‌شه‌ر” به‌ مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كراون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئەفشار فەتحی” کە پێشتر لە لایەن …

زیاتر

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییه‌ له‌ چارەنووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سێ هاووڵاتیی …

زیاتر

تووشبونی به‌ندكراوێك به‌ كۆرۆنا له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌تووشبونی به‌ندكراوێك به‌ كۆرۆنا له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەندکراوێکی سیاسی کە ماوه‌ی کەمتر لە مانگێکە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، لە زیندانی ناوه‌ندی نەغەدە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شەوی یەکشەممە له‌سه‌ر …

زیاتر

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی لورستان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ڕێگای ئاسنی لورستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگای ئاسنی لورستان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. …

زیاتر

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمی دێهلۆران

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمی دێهلۆران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ ئۆستانی ئیلام، سه‌ره‌ڕای داواكاری …

زیاتر

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشێن سازیی مۆدیران خۆدرۆ

كرێكارانی كارخانه‌ی ماشێن سازیی مۆدیران خۆدرۆ له‌ ئۆستانی كرمان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ماشێن سازیی مۆدیران …

زیاتر