هاندانی خه‌ڵك بۆ كڕینی سه‌هام، فریوكاریی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ژێر كاریگه‌ریی ته‌بلیغاتی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، به‌شێك له‌ پاشكه‌وته ماڵییه‌كه‌یان به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن، خستبووه‌ بازاڕی سه‌هامه‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ده‌ست دانی گشت …

زیاتر

وه‌رگه‌رانی به‌له‌می په‌ناخوازان له‌ ده‌ریای مانش

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌ناخوازان له‌ ده‌ریای مانش له‌ باكووری فه‌ڕانسه‌، چوار په‌ناخواز له‌وانه‌ دوو منداڵی ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ١٥ سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌م به‌له‌مه‌ كه‌ به‌ره‌و بریتانیا ده‌رۆیشت له‌ خه‌نكان …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و شنۆ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی كوردستان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و شنۆ، لانیكه‌م دوو هاووڵاتییان به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، …

زیاتر

دواخرانی حقووقی مۆعه‌لیمانی نهێزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌ بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی گەورە ساڵانی نێهزەتی سه‌وادئامووزی لە شاری بۆکان و گوندەکانی ده‌ورووبه‌ری کە سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ن بە گەورەساڵان، ماوەی ساڵێکە لە لایەن ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌، حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. …

زیاتر

ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی بریندار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باری تەندروستی “ئیدریس بارزان” خەڵکی شاری پیرانشار، کە له‌كاتی كۆڵبه‌ری بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە پێکرابوو، نالەبارە. سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه‌: ناوبراو پاش برینداربوونی لە سنووری …

زیاتر

مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمی نه‌وید زه‌ڕ شیمی

كرێكارانی پێترۆشیمی نه‌وید زه‌ڕ شیمی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی گه‌ڵارێزان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داریی ئه‌هواز

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی په‌یمانی “كه‌مه‌ربه‌ند سه‌وزی” ئه‌هواز كه‌ له‌ژێر چاودێری شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی گه‌ڵارێزان، به‌ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئیدیعا …

زیاتر

قوربانی بوونی چوار كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی چوار ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت، ڕوانسه‌ر، قه‌زوێن و مه‌شهه‌د، سێ كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكاریش به‌ سه‌ختی برینداربووه‌. له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی لاوی خه‌ڵكی …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتیی ڕووستایی ئێران

كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ باقی هاوكاره‌كانیان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ چوون بۆ شاری تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌ حاڵێكدا حقووقی مانگی ڕه‌زبه‌ریان په‌رداخت نه‌كراوه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئاوسان …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌روازه‌كانی “ناوچه‌ی ئازاد”ی ئه‌روه‌ند

كرێكارانی ده‌روازه‌كانی “ناوچه‌ی ئازاد“ی ئه‌روه‌ند، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی گه‌ڵارێزان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ته‌عاونی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ شۆمالی غه‌ربی خه‌لیجی فارس، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان …

زیاتر