كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ هێرش به‌ چه‌قۆ بۆ سه‌ر كلیسایه‌ك له‌ شاری نیسی فه‌ڕانسه‌

هێرشی ئیسلام گه‌رایه‌كی توندرۆ بۆ سه‌ر كلیسایه‌ك له‌ شاری نیسی فه‌ڕانسه‌، شه‌پۆلێك له‌ ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ی به‌دواوه‌ بووه‌. شایانی باسه‌، هێرشبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی خه‌ڵكی تونێس به‌ ناوی “ئیبراهیم عوساوی” سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی گه‌ڵارێزان، به‌ چه‌قۆ هێرشی …

زیاتر

ده‌ر‌كرانی به‌هه‌زاران كارمه‌ندی شیركه‌تی فرۆكه‌وانی بۆئینگ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی فرۆكه‌وانی “بۆئینگی ئه‌مریكا” ٧ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌نده‌كانی خۆی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئیلنا“ی سه‌ر به‌ ڕژیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی بۆئینگ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی كارمه‌نده‌كانی تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ١٣٠ …

زیاتر

تۆپبارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تۆپخانەکانی سپای پاسداران ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گه‌ڵارێزان، دەستیان بە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی “بەربەزین” لە خاکی هەرێمی کوردستان کردووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سپای پاسداران کاتژمێر ١١ و ٤٠ ده‌قیقه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی تیكاب و مه‌هاباد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی تیكاب و مه‌هاباد به‌ ناوه‌كانی “حسێن شێرزاد” و “موختار ئیبراهیمی“، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هاووڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی “شەریف‌ئاوا“ی شاری …

زیاتر

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی میاندواو و سنه‌ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشارانه‌ ئازاد كرا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، …

زیاتر

ڕاگوێزرانی سه‌كینه‌ په‌روانه‌ و ئه‌ندیشه‌ سه‌دری بۆ زیندانه‌كانی قوچان و سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “سه‌كینه‌ په‌روانه‌” و “ئه‌ندیشه‌ سه‌دری” له‌ زیندانی ئێوینی تارانه‌وه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانه‌كانی قوچان و سنه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سەکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسی کە به‌ پێنج ساڵ زیندام مه‌حكووم كراوه‌ و له‌ زیندانی ئێوینی تاران ڕاگیراوه‌، …

زیاتر

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری سه‌رده‌شت

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆڵبه‌ران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە سه‌ختی بریندار بووه‌ و بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵدارانی ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی مریشك و ئاژه‌ڵداران له‌ ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌م ئۆستانه‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌ ئێعتڕاز به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناله‌باری دانه‌وێنه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی ئینتزامی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌خاڵه‌تیان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامیدا …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی گوندی قه‌ڵا چه‌نعان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵا چه‌نعان” له‌ ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی گه‌ڵارێزان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری له‌م ئۆستانه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ئاست بێكاری، نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان …

زیاتر