كۆبوونه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی مه‌زهه‌بی، هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانییانی كۆرۆنا

چووسه‌سه‌ره‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووش بوون به‌ كۆویدی ١٩ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانییانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ئێران به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، زۆرێك له‌ بنه‌ماڵه‌كانی جه‌رگ سووتاو كردووه‌. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئامارگه‌لێكی بێ وێنه‌یان …

زیاتر

بۆردومانی قه‌زای زاخۆ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌

میدیاكانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی توركییه‌، سنوری قەزای “زاخۆ“یان به‌ چڕی بۆردومان كردووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گه‌ڵارێزان، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه‌ و تۆپخانەکانی توركییه‌ لەناو خاکی هەرێمی كوردستان …

زیاتر

هێرشی خوێناوی میلیشیا ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر مۆزامبیك

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشی میلیشیا ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاتی مۆزامبیك، زیاتر له‌ ٥٠ كه‌س له‌وانه‌ چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌وته‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی مۆزامبیك، هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به‌داعش بوون و هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كانی باكووری …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان

كرێكارانی شاره‌درایی مه‌ریوان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ده‌ربڕینی ئێعتڕاز به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا …

زیاتر

سه‌پاندنی ٢٤ ساڵ زیندان به‌سه‌ر سه‌با كورد ئه‌فشاری

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، لقی ٢٨ی دەزگای باڵای داد بە فەرمی داواکاری پێداچوونەوەی داکۆکیکارانی “سەبا کورد ئەفشاری” چالاکی مەدەنی لە زیندانی ئێوین بە حوکمی ٢٤ساڵ زیندانی رەت کردووه‌ته‌وه‌ و حوکمی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کە زستانی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپاوە و دەستبەسەر کراون. …

زیاتر

ڕاگوێزرانی دوو هاووڵاتیی بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گه‌ڵارێزان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە“ی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “سولیمان کەریم‌پوور” و “خالید محەممەدزادە ئەقدەم” ، پاش ٦٥ ڕۆژ ڕاگیرانیان لە گرتووخانه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران، گوازترانه‌وه‌ بۆ زیندانی مەهاباد. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، …

زیاتر

بێبه‌ری كرانی ته‌حسین پیروزی له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەرپرسانی زیندانی بەندەرعەباس داواکاریی مەرەخەسیی “تەحسین پیروزی“، به‌ندكراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “سەردۆشـ“ـی شاری مەریوان، ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌. بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی مەرەخەسی و دەستپێراگەیشتن …

زیاتر

ئازادكرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌ڵارێزان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و ورمێ به‌ ناوه‌كانی “فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی” و “ڕه‌زا خوجه‌سته‌”، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “فەرانەک جەمشیدی“، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی “کۆمەڵەی سەوزی کوردستان” و خەڵکی شاری سنە، …

زیاتر

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ هه‌مه‌دان

له‌ ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ شاری هه‌مه‌دان، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی …

زیاتر