ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌شێك له‌ مێژووی نه‌به‌ردی بێبه‌شانی شار و دێیه

زێده‌ڕۆیی نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین كاتێك كه‌ مێژووی پرۆسه‌ی ڕووخاندنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نووسرا، ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌و مێژووه‌دا ده‌بێت. چونكه‌ ئه‌م ئاخێزه‌، به‌قووڵی سیاسی و له‌ به‌ستێنی هه‌موو ئه‌و باروودۆخه‌ بابه‌تیانه‌دا بوو كه‌ بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگایه‌ك …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ بێلارووس

ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه:‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌نجامی شه‌پۆلی نوێی خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌ بێلارووس، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌دوای كوژرانی یه‌كێك له‌ نه‌یارانی ناسراوی ده‌وڵه‌ت له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوودا، …

زیاتر

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری پێرۆ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ پێرۆ، سه‌رۆك كۆماری كاتی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “مانۆئێل مرینۆ” ڕۆژی ٩ی نۆوامبر، واته‌ ڕۆژێك دوای وه‌لانانی “مارتین ویسكارا” سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌ له‌ لایه‌ن كۆنگره‌، …

زیاتر

هێرش بۆ سه‌ر پاسێكی موسافیر هه‌ڵگر له‌ ئێتیۆپی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر پاسێكی موسافیرهه‌ڵگر له‌ ڕۆژئاوای ئێتیۆپی، لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌م هێرشه‌ له‌كاتێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌م دواییانه‌دا بووه‌ته‌ مه‌یدانی توندووتیژییه‌كان له‌دژی كه‌سانی مه‌ده‌نی. هاوكات كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی …

زیاتر

میلیتاریزه‌ كردنی شاری كرماشان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كرماشان له‌ ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ هه‌روه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ ئاستی شار و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مشاره‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و به‌رده‌وام به‌ ماشین و موتۆر …

زیاتر

كه‌مبوونی ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ ده‌رمانگاكانی كرماشان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ ده‌رمانگاكانی كرماشان به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌ و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدا كه‌ له‌ زۆرێك له‌ شوێنه‌كان به‌هیچ جۆرێك ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌و ده‌كات كه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی …

زیاتر

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی فه‌ننی ڕێگای ئاسن

كرێكارانی په‌یمانیی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ئاست سپاردنی سه‌رله‌نوێی شیركه‌تی تراوێرس به‌ گرووپی “ئه‌میرمه‌نسوور ئاریا” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌: شیركه‌تی خزمه‌تگوزاریی ڕێگای ئاسنی تراوێرس له‌ ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠ …

زیاتر

كۆتایی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون

كرێكارانی په‌یمانی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون به‌دوای شه‌ش ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی ده‌قیقی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌ڵاواردن له‌كاتی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی كیان تایر

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “كیان تایر“، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌ڵارێزان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌گای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای واده ‌و به‌ڵێنه‌كان ئه‌منییه‌تی كاری و گوزه‌رانی به‌ سه‌دان كرێكاری …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سه‌نعه‌ت نه‌وتی خوزستان

كرێكارانی قه‌رارداد كاتی ناوچه‌كانی عه‌مه‌لیاتی سه‌نعه‌ت نه‌وتی خوزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ساڵی ٩٩، …

زیاتر