ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانیی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژبه‌ ژنان (٢٠٢٠)

ئه‌مساڵ له‌ باروودۆخێكدا له‌ ڕۆژی جیهانیی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژبه‌ ژنان نزیك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پتر له‌ چوار ده‌یه‌یه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسای دینی ئیسلام، ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زیی و توندوتیژی دژبه‌ ژنانی له‌ كۆمه‌ڵگادا جێگیر كردووه‌ و پێگه‌یه‌كی كۆیله‌ئاسای به‌سه‌ر …

زیاتر

گیان له‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی فه‌نلاند

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڕێ “مەحموود محەممەدی” ناسراو به‌ (مەحموود ئاخکەند) پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە وڵاتی فه‌نلاند لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. هاوڕێ مەحموود هەر له سەرەتای تەمەنی …

زیاتر

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ تایله‌ند

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی تایله‌ند ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌ڵارێزان بۆ جارێكی دیكه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌ره‌ڕای داواكاری بۆ وه‌لانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌، خوازیاری چاكسازیی له‌ ده‌ستوور و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێختیاراتی پاشایه‌تی له‌م وڵاته‌ بوون. …

زیاتر

كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شنۆ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاره‌كانی شنۆ و سەڵماس، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران. بە پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گه‌ڵارێزان، هێزەکانی …

زیاتر

ئازادكرانی عادڵ موكه‌ڕه‌م له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “عادڵ موکەڕەم” به‌ندكراوی سیاسی پاش ١٠ مانگ و ١٩ ڕۆژ زیندان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گه‌ڵارێزان، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌ڵارێزان له‌ لایه‌ن لقی دووی …

زیاتر

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی خۆڕه‌م ئاباد

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌كانی ٢ و ٣ی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌ڵارێزان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. به‌وته‌ی …

زیاتر

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی پزیشكانی به‌نده‌ر عه‌باس و ئێرانشار

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌نده‌ر عه‌باس و ئێرانشار، به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دیاری كردنی عه‌وارز و ماڵیات بۆ پزیشكان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار …

زیاتر

به‌رده‌امی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش

كرێكارانی ده‌ركراو و شاغڵی كارخانه‌ی ئاو مه‌عه‌دنی داماش له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ كۆتایی هێنان به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌ڵارێزان چوونه‌ تاران و له‌ به‌رامبه‌ر بانكی میللی ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ دانیشتنی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشین كراوان له‌ تاران و خوزستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌ڵارێزان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی خانه‌نشین كراوی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ تاران و خوزستان، به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی خوزستان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ته‌ئمینی …

زیاتر