ده‌ركردنی حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ٩٢ كه‌س له‌ توركییه‌

دادگایه‌كی توركییه‌ حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ٩٢ كه‌س له‌ تاوانبارانی كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ركردووه‌. هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تی ئاناتۆلی توركییه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ ١٢ كه‌س له‌ تاوانبارانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ له‌وانه‌ هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی به‌شه‌كانی هێزی زه‌وینی …

زیاتر

ته‌قینه‌وه‌ی سامناك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ عه‌ده‌ن له‌ یه‌مه‌ن

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سامناك ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، جگه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سانه‌ زیاتر …

زیاتر

به‌یاسایی بوونی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ئاڕژانتین

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، به‌دوای زیاتر له‌ ٣٠ ساڵ خه‌بارتی چالاكانی مه‌ده‌نی و لایه‌نگرانی مافی ژنان له‌ ئاڕژانتین، كونگره‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه‌ یاسای له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ی په‌سه‌ند كرد. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین چواره‌مین و …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌ران له‌ تاران

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای “پۆلی كلینیك“ی شماره‌ یه‌كی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی تاران و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازی و …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئۆستانی ئیسفه‌هان

ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئۆستانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ئاوی مه‌نته‌قه‌یی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. نوێنه‌ری جووتیارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ كه‌شاوه‌رزان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌كرانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری زایه‌نده‌ڕوود و …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په

كرێكارانی به‌شی كه‌ره‌سته‌ی میكانیكی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ند كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان به‌هۆی غه‌یبه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌شی میكانیكی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چوار …

زیاتر

به‌رده‌وامی مانگرتنی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ورمێ

شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ورمێ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار بۆ ١٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ترمیناڵی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌. شۆفیرانی ناڕازیی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی …

زیاتر

ڕژیمی ئیسلامی هه‌روا ڕێكۆردداری به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م ٢٣٦ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ٧٢ له‌سه‌د له‌م ئێعدامانه‌ به‌شێوه‌ی نهێنی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتوون. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ش …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئابفاری ئه‌ندیكا

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی ئه‌ندیكا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی …

زیاتر

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆرۆواسی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی دێسامبر، بوومه‌له‌رزیه‌ك به‌ گوڕی ٦ و ٤ ده‌هۆمی ڕیشتێر، چه‌ندین ناوچه‌ی له‌ ٤٦ كیلومیتری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی زاگرێب پێته‌ختی كۆرۆواسی، له‌رزاندووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوه‌ندی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ ١٠ كیلومیتری …

زیاتر