كوشتاری كرێكارانی مه‌عده‌نێك له‌ پاكستان

ره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عه‌دنێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له‌ پارێزگای به‌لوچستانی پاكستان و ڕفاندنیان، ١١ كه‌سیان قه‌تڵ و عام كردوون. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستێكی پاكستان، هێرشبه‌ره‌كان به‌دوای رفاندنی ئه‌م كه‌سانه‌ بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و ناوبردنی ژماره‌یه‌كیان وه‌ك “شیعه‌ی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٧ تازه‌لاو له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوه‌ی ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٧ تازه‌لاوی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی لە شارەکانی کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و عه‌قیده‌تی، لە لایەن دەزگا …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی كرێكاری له‌ كرماشان

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار “جوانمێر مۆرادی” چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە ئەندامی ئەنجومەنی کرێکارانی کارەبا و فلزی ئەو شارەیە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌

كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ شه‌قامی “فێردوسی و مه‌یدانی ئازاد“ی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ده‌ستفرۆشانه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. شایانی باسه‌، …

زیاتر

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار

دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە له‌ وه‌رزی بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای زیندانیان بە سەردا سەپا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی پێرسۆنێلی ده‌رمانی ئۆستانی یه‌زد

ۆمه‌ڵێك له‌ په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تیی له‌ به‌شی بێهداشتی زانكۆی علووم پزیشكی یه‌زد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌ڵاواردن له‌ په‌رداختی حقووق و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان ده‌ڵێن: بۆ …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاسمینونی مه‌نووجان

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاسمینونی مه‌نووجان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بارودۆخێكیان له‌ به‌رامبه‌ر كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ داناوه‌ كه‌ زۆر …

زیاتر

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی هه‌مكار

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی هه‌مكار له‌ كرمان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت كردنی ناته‌واوی حه‌قی بیمه‌ و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ درانی مۆتاڵباته‌ دواخراوه‌كانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار هه‌روا به‌رده‌وام بوو. به‌ پێی ئه‌م …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی حه‌ریری خوزستان

كرێكارانی كارخانه‌ی حه‌ریری خوزستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانی كارخانه‌ و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م كارخانه‌یه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئابفای ئۆستانی كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆستانی كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئابفای ئه‌م ئۆستانه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م …

زیاتر