هێرشی سه‌رله‌نوێی هێزه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ كۆنگۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی هێرشی گرووپێكی ئیسلامیی بۆ سه‌ر گوندێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆماری دێمۆكراتیكی كۆنگۆ، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی كۆنگۆ، هێزه‌كانی دێمۆكراتیكی یه‌كگرتوو به‌ هۆكاری ئه‌م هێرشه‌ ده‌زانن. شایانی …

زیاتر

په‌ره‌سه‌ندنی كاری منداڵان له‌ بڕازیل

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاری ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆك كۆماری بڕازیل بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵانی كار له‌م وڵاته‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رۆك كۆماری ڕاست ڕه‌وی بڕازیل له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ كار له‌ هه‌ر ته‌مه‌نێكدا جێگه‌ی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ كرماشان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه‌. بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای …

زیاتر

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری ورمێ بە ناوی “سیاوەش جەوان” بە دوای دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی، بە شێوی کاتی هەتا کۆتاییەکی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. …

زیاتر

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی لۆرستان

كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی لۆرستان، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی كه‌ خوازیاری گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان له‌ حه‌جمییه‌وه‌ بۆ قه‌راردادین، ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه‌ په‌یگیری …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمان په‌یوه‌ندی گولستان

به‌ سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمان په‌یوه‌ند“ی گولستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌خستنه‌وه‌گڕی كارخانه‌ و درێژه‌ی بیلاته‌كلیفیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی “سیمان په‌یوه‌ند“ی گولستان له‌ حاڵێكدا له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمان سێپهر

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمان سێپهر” له‌ شارستانی قیر و كارزین له‌ ئۆستانی فارس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین جار و به‌ خواستی كرانه‌وه‌ی كارخانه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای ته‌عتیل كردنی كارخانه‌ به‌هۆی بێ توانایی …

زیاتر

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كادری ده‌رمانی خوزستان و ئه‌لبۆرز

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئۆستانه‌كانی خوزستان و ئه‌لبۆرز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان، به‌ شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمانی ئۆستانی خوزستان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌ به‌رامبه‌ر بینای …

زیاتر

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كرێچییه‌تی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون له‌ شاره‌كانی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە وەرزی پاییزی ئه‌مساڵدا، پێوانەی نرخی کرێچییەتی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکانی ئێران، گەیشتووه‌ته‌ ٢٠٩ ڕەقەم، کە بەنیسبەت وەرزی پێشوو واته‌ هاوین كه‌ ١٩٥ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌د بووه‌، …

زیاتر

خۆپیشاندانی كه‌مینه‌ی هه‌زاره‌كان له‌ كویته‌ی پاكستان

به‌دوای كوژرانی چه‌ندین كرێكاری مه‌عده‌نێك به‌ده‌ستی گرووپێكی ئیسلامیی له‌ پارێزگای به‌لوچستانی پاكستان، به‌ سه‌دان كه‌س له‌ كه‌مینه‌ی هه‌زاری شاری كویته‌ی ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ناڕازییان كه‌ ته‌رمی ئه‌م كرێكارانه‌یان له‌ گه‌وره‌رێیه‌كی شاری …

زیاتر