گیان له‌ده‌ستدانی ١١ كه‌س به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ ئه‌ندۆنێزی

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندۆنێزی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ پارێزگای “جاوا” له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له‌ ئه‌ندۆنێزی هه‌تا ئێستا …

زیاتر

ڕوودانی ته‌قه‌كردن له‌ شێكاگۆی ئه‌مریكا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی به‌فرانبار، له‌ ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ گه‌ڕه‌كه‌یان شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا، لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی شاری شیكاگۆ ڕایانگه‌یاندووه‌: كه‌سێك به‌ ناوی “جه‌یسۆن …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندان و ئۆستادانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی له‌ تاران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ‌٢١ به‌فرانبار، كۆمه‌لێك له‌ كارمه‌ندان و ئۆستادانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێڕانه‌گه‌یشت به‌ داخوازییه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. نارازیان خوازیاری یه‌كسان سازی حقووقی په‌ره‌ستارانی زانكۆی ئازاد له‌ گه‌ڵ په‌ره‌ستارانی  ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌ شاری تاران

كۆمه‌ڵێك له‌ فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ بارودۆخی كاریان بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كه‌س …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ته‌ورێز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ته‌ورێز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان كه‌ پێكهاتوون له‌ كرێكارانی  شاره‌داریی، نێگه‌بانه‌كان و مه‌ئموورانی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی خۆڕه‌م ئاباد

كرێكارانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ ئێستا و چڕبوونه‌وه‌ ڕۆژ له‌گه‌ڵ …

زیاتر

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ پشتیوانی له‌ هاوكاره‌كانیان و چالاكانی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، له‌ حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: چالاكانی كرێكارای هه‌فت ته‌په‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ“ی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری به‌رهه‌مهێنان و نه‌درانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی شیركه‌ت له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی هۆكاری ئێعتڕازه‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری خانه‌نشین كراوان له‌ ئێران

كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاره‌كانی ئێران له‌وانه‌، تاران، كرمان، بۆجنوورد، ڕه‌شت، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، ئیلام، ته‌ورێز، شووش، كرماشان، ئێسفرایه‌ن، خۆڕه‌م ئاباد، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، هه‌مه‌دان، برووجێرد، یه‌زد و شیراز، ڕۆژی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌ یه‌ك ڕۆژدا لانیکەم ١٤ هاووڵاتییان لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، کەرەج و مەهاباد دەستبەسەر کردووە. بەگوێرەی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، …

زیاتر