ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پتر له‌ ٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ له‌ توركییه‌

سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی پتر له‌ چوار ساڵ له‌ كودتا بێ‌ئاكامه‌كه‌ی توركییه‌، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بۆ جارێكی دیكه‌ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٣٨ كه‌سی به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆلێن و به‌شداری كردنیان له‌م كودتایه‌دا ده‌ركرد‌. به‌ پێی …

زیاتر

ته‌قه‌ كردنی هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌ره‌و كرێكارانی فه‌له‌ستینی

هێزه‌كانی ئیسرائیلیی جێگرگراو له‌ لێواری ڕۆژئاوا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی به‌فرانبار، به‌ره‌و كرێكارانی فه‌له‌ستینی ته‌قه‌یان كرد و له‌ ئاكامدا، ٧ كرێكار بریندار بوون. به‌ پیێ ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌له‌ستینی به‌نیاز بوون بڕۆنه‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، به‌ڵام له‌ لایه‌ن …

زیاتر

گیان له‌ ده‌ستدانی ١٥ كرێكار له‌ هێند

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، میدیاكانی ناوخۆیی هێند گیان له‌ ده‌ستدانی لانیكه‌م ١٥ كرێكاری كۆچبه‌ر، به هۆی ڕووداویی هاتووچۆ ڕاگه‌یاند. پۆلیسی هێند ڕاگه‌یاندووه‌،  به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می شۆفیری كامیۆنێكی بار هه‌ڵگر ١٨ كرێكار كه‌ له‌ قه‌راغ جاده‌كه‌ خه‌ریك بوون …

زیاتر

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ توونێس

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پۆلیس له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی توونێس له‌وانه‌ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان درووشمی ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تییان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چوار هاووڵاتی له‌ پیرانشار و نه‌غه‌ده‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، چوار هاووڵاتی خه‌لكی شاره‌كانی پیرانشار و نه‌غه‌ده‌ له‌ لایان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌م چوار هاووڵاتیه‌ “ڕه‌سووڵ لاوازه‌”و “كه‌ریم خه‌لیفانی” و “حیسامه‌ددین خزری” دانیشتووانی گووندی “كانی به‌داغ“ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاری سنه‌

 به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی خه‌ڵك له‌ كوردستان ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی قەزای کەڵاتەرزانی سه‌ر به‌ شاری  سنە دەستبەسەر کران. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری …

زیاتر

برینداربوونی دوو کۆڵبەر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و نه‌وسوود

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا فەرەج پەنا و باست.م” لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بریندار بوون. عەبدوڵڵا فەرەج پەنا لە خاڵی ســنووری بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پێترۆشیمی ئیلام

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمی ئیلام، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری په‌رداخت كردنی ٤مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویانن. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه به‌ هۆی په‌یگیری خواسته‌كانیان،‌ هه‌ر چه‌ند …

زیاتر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمان له‌ به‌رامبه‌ری مه‌جلیس

رۆژی سێ شه‌ممه‌ ٣٠ به‌فرانبار ، كۆمه‌لێك له‌ مۆعه‌لیمان كه‌ به‌ تازه‌یی له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش دامه‌زراون بۆ دۆهه‌مین جار له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م مۆعه‌لیمانه كه‌ تازه‌ له‌ لایان ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ دامه‌زراون، ڕیزبه‌ندی مۆعه‌لیمه‌كانیان تێكه‌ڵ به‌ هه‌ڵاواردن له‌ قه‌ڵه‌م …

زیاتر

په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تیه‌كانی جووتیارانی ئێران

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ به‌فرانبار ،جووتیارانی ده‌وروبه‌ری ماهشه‌هر له‌ ئێعتراز به‌ كه‌م بوونی ئاو و نه‌بوونی به‌رێوبه‌رایه‌تیێكی كارامه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. جووتیارانی نارازی به‌ هه‌ڵگرتنی درۆشمی “ده‌نگی جووتیارانی برسی” خوازیاری سه‌رنجدان به‌ داخوازیه‌كانیان بوون.جووتیارانی نارازی له ره‌زبه‌ری ئه‌مساله‌وه‌ له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ كه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی …

زیاتر