
گوژران و بریندار بوونی دوو كهس له هێزهكانی ئینتیزامی ئێران له “دهڕه شار”ی ئیلام
سەرلە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە، چەند چەکدارێکی نەناسراو، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک چەکداری هێزی ئینتزامیی پردی “گامێشانی” دەڕەشاری ئیلام کرد و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتیزامی کوژراوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتزامی بە ناوی “مێهدی دەریکوەند” کوژراوە و ئەفسەرێکیش بە ناوی سەروان “سەید ڕوحوڵڵا باسەرە” بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندروستییەکەی ناجێگیرە.پۆلیسی پارێزگای ئیلام هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە. هێرشبەران کە نەناسراون لە پاش هێرشەکە توانیویانە شوێنەکە بەجێ بێڵن.
زیاتر