ئازاد كرانی سێ هاووڵاتی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی ” قادر ڕەسووڵپوور“، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور” و “سەردار محەممەدپوور“،  خەڵکی بۆکان بە دانانی وه‌سیقه‌ لە زیندانی ئەمشارە ئازاد کران. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان كربووه‌ سەر گوندی “ئاڵی کەند“ی سەر بە شاری بۆکان و “قادر ڕەسووڵپوور“یان دەسبەسەر کردبوو. هەروەها شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور“، لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندان، سەردار محەممەدپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئاڵی کەند” سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دانی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزاییه‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابرووددا، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئارام جاتەن” لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی “تەتە” لە سەر سنووری سەوڵاوا بە هۆی کەوتنە خوارەوە، گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەڵکی ناوچەکە تەرمی ئەو کۆڵبەرەیان …

زیاتر

په‌یامی كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كرماشان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ كرماشان، به‌ بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه،‌ په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌. له‌ به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه‌ كه‌: ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧، ڕۆژی …

زیاتر

چالاكیی ته‌بلیغیی به‌رین له‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی، ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، دۆستانی و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سه‌ربه‌ شاری سنه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، ده‌ستیان دایه‌ چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغی. له‌ جه‌ره‌یانی …

زیاتر

ڕێزگرتن له‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سه‌ربه‌ شاری سنه‌، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌ڕێوه‌برد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌، به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆنال، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی …

زیاتر

به‌رێوه‌ چوونی رێوره‌سمی رۆژی كۆمه‌له‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌

ه‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٣ی رێبه‌ندان، به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و خه‌ڵكی شاری سنه‌، رێوره‌سمی ٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه‌، ساڵرۆژی ده‌ستپێكردنی چالاكی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه‌، له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری …

زیاتر

دسه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی كانوونی نوسه‌رانی ئێران

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “عه‌لیره‌زا نووری“، ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، به‌یانی رۆژی ٢٣ی رێبه‌ندان، له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی هه‌مه‌دان، له‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ تێپه‌ركردنی ماوه‌ی ٢ساڵ حۆكمی زیندانه‌كه‌ی، راگوێزی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دیپلۆماتێكی كۆماری ئیسلامی لە تورکیە

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دیپلۆماتێكی كۆماری ئیسلامی کە لە کوشتنی کارمەندێکی پێشووی وەزارەتی ئیتلاعاتدا دەستی هەبووە لە وڵاتی تورکییە دەسبەسەر کرا. ڕۆژنامەی “دێیلی سەباح “ی تورکیە نووسیویەتی کە “محەممەد ڕەزا ناسرزادە” دیپلۆماتی كۆماری ئیسلامی کە لە …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌ندیمشك

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرس بێتۆنی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌ندیمێشك، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م گرووپه‌ له‌ كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرس ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی كوهبه‌نان

كرێكارانی مه‌عادنی به‌ردی خه‌ڵووزی شارستانی كوهبه‌نان، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٣ی رێبه‌ندان، به‌ به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی، خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان،  ئیسلاحی زه‌رایه‌بی سه‌نه‌واتی خه‌ده‌ماتی، ته‌رخان كردنی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تی و گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون. به‌پێی …

زیاتر