درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ میانمار

سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ دژبه‌رانی كود‌تای میانمار، رۆژی هه‌ینی ٢٤ی رێبه‌ندان، له‌ شاره‌ جوراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان به‌رێوه‌برد. به‌ پێی راپۆرتی مافی مروڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگڕتووه‌كان، به‌ دوای كود‌تای نیزامییه‌كان له‌ رۆژی ١٣ی رێبه‌ندانه‌وه‌ تا ئێستا، پتر له‌ ٣٥٠ …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی شنۆ و شووش

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به‌ ناوی“سه‌ید نه‌جمه‌دین حسێنی“، خه‌لكی گه‌ره‌كی “تاچین ئاباد“ی ئه‌م شاره‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو هاووڵاتیی خه‌لكی شاری شووش به‌ ناوه‌كانی“حه‌سه‌ن كه‌عبی” و “مه‌جید كه‌عبی“، له‌ لایه‌ن …

زیاتر

نادیاری چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ بۆكان

به‌ پێی راپۆرته‌كان، لە چارەنووسی هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی زولفی“، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، پاش دەستبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی …

زیاتر

درێژه‌ی چالاكیی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ مه‌ریوانه‌وه‌، چه‌ندین چالاكیی ته‌بلیغیی دیكه‌ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، له‌ ئاستی ئه‌مشاره‌دا ئه‌نجام درا. دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌مشاره‌، له‌ شاره‌كی كانی دینار و جوجه‌سازیی مه‌ریوان، ده‌ستیان دایه‌ نووسینی درووشم …

زیاتر

چالاكی به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، كێوێكیان به‌ به‌رزایی ٢ هه‌زار و ٥٠٠ میتر له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری …

زیاتر

به‌رده‌وامی چالاكیی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی رۆژی ٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی هه‌ینی ٢٤ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ شاری سنه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی رۆژی كۆمه‌له‌، ده‌ستیان دایه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی درووشم. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ لایه‌نگران …

زیاتر

گیان له‌ده‌ست دانی هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی ٢٤ی رێبه‌ندان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ نزیكی پاسگای هه‌ڵاڵه‌ی شوماڵی، له‌ ناوچه‌ی مه‌یمه‌كی شارستانی مێهران، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ست دا. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناسناوی ئه‌م هاووڵاتییه‌ “نادر به‌راران“، خه‌ڵكی گوندی “كه‌ل …

زیاتر

ناره‌زایه‌تی كرێكارانی هێڵی ٥ی مێترۆی تاران

كۆموڵێك له‌ كرێكارانی هێڵی ٥ی مێترۆی تاران، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی رێبه‌ندان، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. كرێكارانی نارازی و به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای سێ مانگ دواخرانی سێ …

زیاتر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك

به‌ پێ راپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی رێبه‌ندان، بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ ماوه‌ی رابردوو، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. كرێكارانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: سازمانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی وه‌كوو خاوه‌نی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی نه‌وت

سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ ئابوورییه‌ تایبه‌ته‌كان، له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ به‌رێوه‌ نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان، و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی. كرێكارانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ رایانگه‌یاند: گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كانی …

زیاتر