راگوێزرانی ٧ هاووڵاتی بۆ زیندانی ورمێ

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی رێبه‌ندان، “فه‌رهاد مووساپوور” خه‌ڵكی ره‌به‌ت، “حوسه‌ین گه‌ردشی” خه‌ڵكی بۆكان، “شه‌پۆل خزری” خه‌ڵكی مه‌هاباد، “شوان پشتوار” خه‌ڵكی نه‌قه‌ده‌، “سۆران حوسه‌ین زاده‌” و “سیروان نووری” و “عه‌زیمه‌ ناسری“، خه‌ڵكی بۆكان، به‌ دوای ته‌واو بوونی لێپرسینه‌وه‌، له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا، راگوێزی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ كران. به‌ پێی …

زیاتر

پشتڕاست بوونه‌وه‌ی سزای ٥ زیندان بۆ زارا محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ زارا محەمەدی پشتڕاست کردەوە. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی کلتووری و کۆمەڵایەتیی نۆژینی بۆ پێنج ساڵ زیندان کەم کردەوە. بە گوتەی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشتانی شه‌قامی فێردۆسی له‌ شاری سنه‌

كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فێردۆسیی شاری سنه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ ناڕزایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری كوردستان، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ستفرۆشان خوازیاری ئه‌وه‌ن كه‌ كاره‌كه‌یان له‌ كاتژمێر ٤ و نیوی …

زیاتر

چالاكیی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان له‌ شاری بانه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی، ٢٤ مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ بانه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، ده‌ستیان دایه‌ چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغی. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دۆستان …

زیاتر

چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغی له‌ میحوه‌ری سنه‌ ـــ مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ جاده‌ی سنه‌ ـــ مه‌ریوان و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، به‌ بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، ده‌ستیان دایه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و …

زیاتر

ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ سنووری نێوان ئه‌فغانستان و ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ جه‌ره‌یانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ گومركی “ئیسلام قه‌لعه‌”ی ئه‌فغانستان له‌ سنووری ئێران، لانیكه‌م ٦٠ كه‌س بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ بوونه‌‌ته‌ ‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌رین و هه‌تا ئێستا ٥٠٠ …

زیاتر

مه‌حكووم كردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنان به‌ ١٥ ساڵ زیندان

به‌ پێی راپۆرته‌كان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم له‌ تاران، مه‌حكوومیه‌تی “نه‌جمه‌ واحێدی” و “هۆدا عه‌مید“، دوو چالاكی مافی ژنانی پشت راست كرده‌وه‌. “هۆدا عه‌مید“،پارێزه‌ری دادگۆسته‌ری، به‌ ٨ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبه‌ش بوون له‌ حقووقی كۆمه‌ڵایه‌تی و ٢ …

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدیه‌

كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدیه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌مشاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدیه‌ له‌مباره‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌: “له‌ ڕێكه‌وتی ١ی مانگی ڕێبه‌ندانی ٩٦ه‌وه‌ تا ٣١ی گوڵانی ٩٨، له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته …

زیاتر

كۆبوونه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی رێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی رێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مۆتالیباتی حقووقی و بیمه‌ی دواخراو، له‌ شوێنی كاره‌كانیان،  ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. كرێكارانی ناڕازی، كۆی گشتی كێشه‌كانیان به‌م شێوه‌ راده‌گه‌ینن: په‌رداختی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب

كۆمه‌لێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب، چالاك‌ له‌ پرۆژه‌كانی به‌نده‌ری مه‌جیدیه‌ی ماهشه‌هر، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ پێرانه‌گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی نارازی هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌، بێكار كردنی ٢٥ كه‌س له‌ هاوكارانیان، ناوبرد. ده‌ركردنی …

زیاتر