هێرشی ڕاكێتیی بۆسه‌ر ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر

اربه‌ده‌ستانی ئه‌منیی عێراق شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌هۆی هاویشتنی ڕاكێت بۆ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر، له‌ نزیكیی شوێنی نیشته‌جێ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكووری عێراق، لانیكه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ٨ …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌دان كه‌س له‌ توركییه‌

پۆلیسی توركییه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕایگه‌یاند كه‌ ٧١٨ كه‌سی له‌ ٤٠ شاری ئه‌م وڵاته‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كاره‌به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ ئیدیعایان كرد كه‌ ١٣ كه‌س …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كریكارانی ده‌ركراوی فوولادی زاگرۆس

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی، فوولادی زاگرۆس له‌ شاری قوروه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی رێبه‌ندان، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ به‌رده‌وامی بیلاته‌كلیفی پێشه‌ییان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. كرێكارانینارازیله‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ رایانگه‌یاند: شیركه‌تی فوولادی زاگرۆس، كه‌ له‌ ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٢، سه‌هامدارانی ئه‌م شیركه‌ته‌، بڕیاری ئینحلالی …

زیاتر

راگوێزانی سێ هاووڵاتی بۆ گرتووخانه‌ی ورمی و مه‌هاباد

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی رێبه‌ندان، “ئەحمەد خۆشمێر زادە” و “محەممەد ئەمین ڕەحمانی” خەڵکی شنۆ، پاش کۆتای قۆناغی لێپرسینەوە لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگواێزران. هه‌روه‌ها، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ” دەریا تاڵەبانی” چالاکی مەدەنی پاش …

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دانی په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌ رێگا‌ی گه‌یشتن به‌ فه‌رانسه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی رێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوی “لۆقمان مه‌ڕنسه‌”، له‌ رێكای گه‌یشتن به وڵاتی‌ فه‌رانسه‌، به‌ هۆی سه‌رمابردوویی، گیانی له‌ ده‌ست دا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی ناله‌باری باروودۆخی ئابووری و سیاسی، هه‌روه‌ها ناجێگیر بوونی دۆخی …

زیاتر

سزای ٦٠ قامچی و بڕینی چوار ئه‌نگووسی هاوولاتییه‌ك له‌ زیندانی ورمێ

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی رێبەندان، سزای لێدانی ٦٠ قامچی له‌ جه‌سته‌ی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ھادی رۆستەمی” لە لە شاری ورمێ بەڕێوە چوو و قه‌راره‌ حوكمی بڕینه‌وه‌ چوار ئه‌نگوستیشی به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت. به‌ پێی راپۆرته‌كان، “ھادی رۆستەمی” بە تۆمەتی “بەربەست دروست کردن بۆ ئاسایشی …

زیاتر

سه‌پاندنی ٣٥ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر حه‌وت هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی پیرانشار و تاران

به‌ پێی راپۆرته‌كان، شه‌ش هاووراتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، به‌ ناوه‌كانی، “محه‌ممه‌د قادری ئازه‌ر“، “خزر قادری ئازه‌ر“، “عه‌لی بایه‌زید پوور“، “شه‌فێع محه‌ممه‌دنژاد“، “ئیسماعیل محه‌ممه‌دپوور“، “هاشم مورادی“، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها، “كامیار زه‌وقی“، خوێندكاری زانكۆی تاران و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر …

زیاتر

سه‌پاندنی حۆكمی ئێعدام به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی دووشەممه ٢٧ی ڕێبەندان، دووهەم دانیشتنی دادگایی كردنی چالاكی مەدەنی، “حسێن کەمانگەر” لە لقی یەکی دادگای ڕژیم، لە شاری سنە بەڕێوە چوو و دادستان له‌سه‌ر داوای وەزارەتی ئیتلاعات، حوكمی ئێعدام كردنی ئه‌م …

زیاتر

بڕینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی، بانه‌، سه‌وڵاوا و نه‌وسوود

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “سه‌یوان شیرمحه‌ممه‌دی“، خه‌ڵكی شاری ره‌وانسه‌ر، به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیم و سێ كوڵبه‌ری دێكه‌ به‌ ناوه‌كانی، “یووسف ماڵیان” خه‌ڵكی شاری موریوان، “مه‌ولوود عه‌بدۆڵڵاهی” خه‌ڵكی مه‌هاباد و “جه‌بار ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی بانه،‌ به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كان، بریندار بوون. به‌ پێی راپۆرته‌كان، …

زیاتر

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دی نه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران له‌ ئاست ده‌ركردنی ٢٥ كه‌س‌ له‌ هاوكارانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ركردنی كرێكارانی …

زیاتر