سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نووسی بادینان

  سێشەمە ٢٨ی رێبه‌ندان، دادگای هه‌ولێر، “شێروان شێروانی“، “ئه‌یاز كه‌ره‌م“، “گوهدار زێباری“، “هاریوان عیسا” و “شڤان سه‌عید“، چالاكوان و رۆژنامه‌نووسی، به‌ ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای هه‌ولێر، ‌ناوبراوانی به‌ “هه‌وڵدان دژبه‌ سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان“ی، تۆمه‌تبار كردووه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دادگادا، ئه‌م …

زیاتر

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی ١٠ كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ چین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی پارێزگای “شاندۆنگ“، ٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌مه‌ دووهه‌مین ڕووداوه‌ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی شاندونگ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی …

زیاتر

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری گیان له‌ده‌ست دان به‌هۆی به‌فر و باڕن له‌ ئه‌مریكا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی به‌فر و باڕن له‌ ئه‌یاله‌ته‌كانی باشووری ئه‌مریكا، لانیكه‌م ٢١ كه‌س گیان له‌ده‌ست دا. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م تۆفانه‌ له‌ تێگزاس، لوئیزیانا، كێنتاكی، كارۆلینای باكووری و میزوری، مه‌رگی ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. ڕێكخراوی …

زیاتر

دایه‌ ئامین مولودیان له‌ شاری مه‌هاباد ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی ڕابردوو، دایه‌ ئامین مه‌ولودیان، له‌ ژنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی شاری مه‌هاباد و دایكی هاوڕێی گیانبه‌خت كردوو نه‌جاتی ماملێ، له‌ ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵی دا، له‌ شاری مه‌هاباد، ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد. دایه‌ ئامین هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی …

زیاتر

دەستبەسەر كردن و گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی ورمێ

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “تاهیر حسێن زادە“، خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشت كردن و سه‌ردانی بۆ دادگای رژیم لە شاری ورمێ، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئه‌م شارە ڕاگوێزرا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێکەوتی 3ی سەرماوەزی …

زیاتر

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كۆڵبه‌رێك و برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی بە ناوی “یووسف وەتەن‌دووست“، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی “تەتە“ی هەورامان بریندار بوو.هه‌روه‌ها، كۆڵبه‌رێكی دێكه‌ی به‌ ناوی “شه‌هرام قادری“، خه‌ڵكی گوندی “وشته‌په‌”ی سه‌ربه‌ شاری بۆكان، به‌ هۆی سه‌رمابڕدوویی له‌ سنووره‌كانی بانه‌، گیانی …

زیاتر

ئێعدامی ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراو كه‌ پێشتر به‌ شێوه‌ی جیاجیا، به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا. ٦ كه‌س له‌م به‌ندكراوانه‌ كه‌ ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، به‌ مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند

كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند له‌ ئۆستانی قه‌زوین، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند، توانای دانی حه‌قی بیمه‌ی …

زیاتر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی، “كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌”،له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری شاری شووش، بۆ پێنجه‌مین رۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانیان و به‌ربه‌ست …

زیاتر

گیان له‌ده‌ست دانی ٢ كرێكار و برینداربوونی ١١ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ١٣ كرێكار له‌ شاره‌كانی، به‌هارستان، كه‌چساران، ئۆسالم، به‌جستان و ئازادشار تووشی ڕووداو هاتن و له‌ ئاكامدا دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ …

زیاتر