هێرشی ڕاكێتی بۆسه‌ر پێگه‌ی ئامریكایی به‌له‌د

به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراق، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ڕایانگه‌یاند كه‌ پێگه‌ی هه‌وایی “به‌له‌د” له‌ باكووری به‌غدا له‌ لایه‌ن سێ ڕاكێتی كاتیۆشاوه‌ كراوه‌‌ته‌ ئامانج. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌وه‌ دووهه‌مین هێرشی مووشه‌كییه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا بۆسه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی هێزه‌ ئه‌مریكاییه‌كان ڕووده‌دات. شایانی باسه‌ یه‌كێك …

زیاتر

ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ كابۆل

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌هۆی ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ كابۆل، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ ڕێگای “دارلمان” ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندار بووه‌. ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م له‌ ناوچه‌ی “كارته‌ی په‌روان” ڕووی …

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی میانمار

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ له‌ میانكار دژی كوودتای نیزامی، لانیكه‌م دوو كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژران. به‌ وته‌ی كارمه‌ندانی پیزیشكی له‌ “ماندالای” دووهه‌مین گه‌وره‌ شاری میانمار، پۆلیس بۆ تێكدانی به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ گولــله‌ جه‌نگی كه‌ڵكی وه‌رگڕتووه‌ و ژماره‌یه‌ك …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌ندامانی رێكخراوی “نۆژین”، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ حۆكمی زیندانی “زارا محه‌ممه‌دی

رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، ئه‌ندامانی رێكخراوی كه‌لتووری– كۆمه‌ڵایه‌تی “نۆژین“، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌سه‌ند كردنی حۆكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری “زارا محه‌ممه‌دی” له‌ به‌رامبه‌ر دادگای رژیم له‌ سنه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌ به‌ له‌ ده‌ست گرتنی پلاكارد، له‌ ئاست حۆكمی پێنج ساڵ …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی هاووڵاتیانی شاری سنه‌ له‌ به‌رامبه‌رئوستانداری

كۆمه‌ڵێك له‌ هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاری سنه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌م شاره‌، له‌ ئاست سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رێوبه‌رانی حكوومی به‌ كێشه‌كانی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك له‌ كاتی پاندمی كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. یه‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هاوكات …

زیاتر

ئازادی دوو هاووڵاتی به‌شێوه‌ی كاتی به‌ دانانی وه‌سێقه‌

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “شێركۆ ئاگووشی” خه‌ڵكی پێرانشار، و “جه‌ماڵ مه‌حاڵی“(نه‌هاڵی) خه‌ڵكی شاری شنۆ، به‌ دانانی وه‌سێقه‌ له‌ گڕتووخانه‌ی ورمێ ئازادكران. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتیه‌ به‌ ناوه‌كانی “شێركۆ ئاگووشی” خه‌ڵكی پێرانشار، و “جه‌ماڵ مه‌حاڵی“(نه‌هاڵی) خه‌ڵكی شاری شنۆ، پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای …

زیاتر

ڕاگوێزانی ١٤هاووڵاتی بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ

رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، ١٤ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “جیبره‌ئیل شه‌عبانی“، “سه‌لیم شه‌ریفی“، “سه‌ید نه‌جمه‌دین حسه‌ینی“، “شۆرش به‌رهه‌م“، “شه‌فێع شێخه‌”، “فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ئابادی“، “واحید شێخ محه‌ممه‌دی“، “فه‌ردین بایه‌زیدی“، “غه‌فوور ئێسپه‌ندرا“، “عه‌زیز قادرتاج“، “لۆقمان تاهێری“، “حسێن محه‌ممه‌دپوور” و “جەماڵ قاسمی” هه‌روه‌ها “فه‌رهاد مووساپوور“، خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و ره‌به‌ت ، به‌ دوای …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوای ئاریه‌ن ته‌جاره‌ت مانای ئیلام

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوای پاڵاوگه‌ی گازی شیركه‌تی “ئاریه‌ن ته‌جاره‌ت مانا“ی ئیلام،ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئیلام ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦١ كه‌س له‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ به‌شه‌ فه‌نییه‌كاندا كاریان كردووه‌، پاش چه‌ندین ساڵ چالاكی، به‌ هۆی داخرانی ئه‌م …

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو كۆڵبه‌ر به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانیڕژیم

رۆژی شەممە ٢ی رەشەممە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئەسکەندەر محه‌ممەد” دانیشتووی گوندی بەستێی سەر بە “پشدەر” لە باشووری کوردستان و “ئەبووبەکر محه‌ممەدی” دانیشتووی گوندی “گۆڕەشێری” سەر بە “سەردەشت” بەتەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕژیمی ئێران، كه‌وتنه‌ نێو رووبار و گیانیان له‌ ده‌ستدا. بەپێیئه‌م راپۆرتە، ئەم …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییانی نارازی له‌ چابه‌هار

به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی بڵاوكراوی كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ی “كه‌چوو“، “گۆرانكه‌ش” و “پلانی” سه‌ر به‌ شارستانی چابه‌هار، رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ بیناكردنی نا ئێستاندارد ی موجته‌مه‌عی فوولاد له‌م ناوچه‌یه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. نارازیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ رایانگویاند: ئه‌م زه‌ویانه‌ هین ئه‌وانه‌ و له‌ لایه‌ن …

زیاتر