هێرشی راكێتی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچه‌ی سه‌وزی بەغدا كرایه‌ ئامانج و زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش دەڵێت، هیچ زیانێکی نەبووە. بەپێی ڕاپۆرته‌كان، مووشەکەکان لەنێو بنکەی سەربازی “تەوحید” لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا …

زیاتر

ئازادی سێ هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سێقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ گڕتووخانه‌ی ورمێ و مه‌هاباد

دووشەمە ٤ی رەشەمە، “سالار رەهوی” خەڵکی مەهاباد، “شوان پشتوار“، خەڵکی شاری نەغەدە و ، “عەلی ئەحمەد سلێمان“، خەڵکی باشووری کوردستانی،   بە دانانی بارمتە تا کۆتایی هاتنی قۆناخی ڵێکۆڵینەوە لە زیندانه‌كانی ورمێ و مه‌هاباد ئازاد کران. …

زیاتر

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی ٤ كاسبكاری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ سه‌راوان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ناوچه‌ی سنووری “ئاسكان“ی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی سه‌راوان به‌ره‌و گرووپێك له‌ كاسبكارانی گواستنه‌وی سووته‌مه‌نی، لانیكه‌م دوو كاسبكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢ كاسبكاری دیكه‌ش بریندار بوون. …

زیاتر

گیان له‌ده‌ست دان و بریندار بوونی ٤ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ڕه‌شت، ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارێكی لاوی چاڵ …

زیاتر

مه‌حكووم كردنی چالاكێكی خوێندكاری و سیاسی به‌ پێیج ساڵ زیندانی ته‌عزیری

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “له‌یلا حسێن زاده‌” چالاكی خوێندكاری و زیندانی سیاسی پێشوو، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری تاران، به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ بێده‌نگی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌، ، “له‌یلا حسێن زاده‌” چالاكی سیاسی …

زیاتر

ڕاگوێزانی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ زیندانی ئێوین بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

به‌ پێی راپۆرته‌كان،  “سومەیە کارگەر“، چالاکی مه‌ده‌نی و مافی ژنان، خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، دوای چوار مانگ دەستبەسەر کران لە بەندی ئەلفی بەندیخانەی ئێوین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە و …

زیاتر

مانگرتنی كرێكارانی هێڵی ئاسنی شۆماڵ

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی هێڵی ئاسنی ناوچه‌ی شۆماڵ، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد. به‌پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی هێڵی ئاسنی شۆماڵ، له‌ سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاكوو ئێستا …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌ڵوه‌ند

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌، كرێكارانی شاره‌داری ئه‌ڵوه‌ند له‌ناره‌زایه‌تی به‌ كێشه‌كانی حه‌قده‌ست و بیمه‌، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌داریه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارانی په‌یمانكاری شاره‌داری ئه‌ڵوه‌ند، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ پێرانه‌گه‌ێشتنی به‌رێوبه‌ران به‌ خواسته‌كانیان، بۆ چه‌نده‌مین …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری “سیسه‌خت”

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌، كرێكارانی شاره‌داری “سیسه‌خت“، له‌ ئاست به‌رز بوونه‌وه‌ی كێشه‌ و گرفته‌كانیان به‌ بوونه‌ی هاتنی بۆمه‌له‌رزه‌ی چه‌ند رۆژ پێش ئێستای ئه‌م شاره‌ و سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌م كرێكارانه‌،له‌ كاتێكدا …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پرۆژه‌ی شیركه‌تی “ئێكسیر سه‌نعه‌ت” و شیركه‌تی “سه‌كاف” له‌ پاڵاوگه‌ی ئابادان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و له‌ ناو محه‌وه‌ته‌ی ئوم پاڵاوگه‌یه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. كرێكارانی نارازی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن: چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، …

زیاتر