چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌ قه‌ته‌ر

ڕۆژنامه‌ی بریتانیایی “گاردیه‌ن” له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كه‌ له‌ جه‌ره‌یانی ساخت و ساز بۆ جامی جیهانیی فووتباڵ له‌ قه‌ته‌ر، پتر له‌ ٦ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌، له‌ كاتی سه‌ركه‌وتنی قه‌ته‌ر …

زیاتر

هێرشی خوێناوی له‌ نیجه‌ریه‌

به‌ پێی ڕاگه‌اندنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی نیجه‌ریه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ به‌هۆی هێرشی گرووپێكی چه‌كدار بۆسه‌ر شارێك له‌ نیجه‌ریه‌، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون. به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان، گرووپه‌ چه‌كداره‌كه‌ به‌ “ئار پی جی” هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شاری “مایدوگوری” و …

زیاتر

مه‌حكووم كردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ پێنج ساڵ زیندان

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “شاناز سادقی فەڕ، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ورمێ لە دادگای پێداچوونەوە بە 5 ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری حوکم درا. به‌ پێی راپۆۆرته‌كان، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیمه‌وه‌ بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە شاری ورمێ حوکمەکەی بۆ 5 ساڵ و ڕۆژێک  داشکان. ناوبراو لە دادگا بە “ئەندامەتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزیه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم“  تۆمەتبار کراوە. شایانی باسه‌، شاناز سادقی فەڕ هاوڕێ لە گەڵ کچەکەی “ئایناز زارع” خەرمانانی ١٣٩٩ هه‌تاوی، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێران له‌ سنووری  بانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

زیاتر

ئازادی شه‌ش هاووڵاتی به دانانی وه‌سێقه‌ له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه‌ و ورمێ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی ڕەشەمە، سێ هاووڵاتی بە ناوه‌كانی “کاروان مینوویی“، “سیروان کەریم‌زادە“، “زانیار موعتەمیدی“، “دانا سەمەدی” خەڵکی شاری مەریوان و شادمان به‌نی به‌شه‌ر” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی گرووپی “چلچه‌مه‌”، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی لە گرتووخانه‌ی سنه‌ ئازاد کران. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د(عسمه‌ت) سه‌له‌حشوور” خه‌ڵكی وڕمێ به‌ دانانی وه‌سێقه‌ له‌ گرتووخانه‌ی وڕمێ ئازاد كرا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتیانه‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار بۆ لێپرسینه‌وه‌ كرابوون و به‌ دوای قۆناغی لێپرسینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی سنه‌ و وڕمێ كرابوون كه‌ له‌م دوایانه‌ به‌ دانانی وه‌سێقه‌ و به‌شێوه‌ی كاتی تا كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌، ئازاد كراون.

زیاتر

بوونی ٦٠٠ هەتا ١٠٠٠ منداڵی کار لە پارێزگای “کرماشان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرەحناز محەممەدی” بەڕێوەبەری گشتیی بێهزیستیی کرماشان ڕایگه‌یاندووه‌: “پارێزگای کرماشان منداڵی سەرشەقامی لێ نییە ،بەڵام منداڵی کاری هەیە و خاوەن بنەماڵەن“. بەپێی وته‌كانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم، لە پارێزگای “کرماشان” ٦٠٠ هەتا ١٠٠٠ منداڵی کار بوونی هەیە و ٨٠ لەسەدی ئەو منداڵانە لە ناوەندی پارێزگادا خەریکی ژیان و کارکردنن. هەروەها ٩٨ لەسەدی منداڵانی کار کوڕن و ٩٥ لەسەدیشیان هاوکات لەگەڵ کارکردن لە قوتابخانە سەرقاڵی خوێندنن. شایانی باسه‌،  “٧٩ لەسەدی منداڵانی کار کێشەی ئابوورییان هەیە و ٨٥ لەسەدیان بە زۆرەملێ لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە خەریکی کارن؛ هەروەها زیاتر لە ١٢.٥ لەسەدی ئەو منداڵانەش سەرپەرستیان نییە“.

زیاتر

دژایه‌تی بەرپرسانی زیندانی ورمێ لەگەڵ مەرەخەسیی دەرمانیی زیندانییەکی سیاسی

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی دەرمانیی زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “نایب حاجی‌زادە یەنگیجە“، دژایەتییان کردووە. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمە، ئەو زیندانییە سیاسییە بەهۆی بوونی پلاتین لە لاقی، لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و پلاتینەکەیان لە لاقی دەرهێناوە. و “ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، پاش نەشتەرگەری، گەڕاوەته‌وه‌ بۆ زیندان و بەرپرسانی زیندانی ورمێ لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی دەرمانیی ناوبراو دژایەتییان کردووە. شایانی باسه‌، “نایب حاجی‌زادە“، خەڵکی گوندی “یەنگیجە“ی سەر بە ورمێ، ١٦ی ڕەزبەری ٩٨، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ٢٧ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ئەو زیندانییە سیاسییە، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ به‌ ڕژیم و پڕۆپاگەندە دژی نیزام“، بە دە ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا کە ئەو حوکمە بە “تەسلیم بە رأی“، بۆ حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

زیاتر

سه‌پاندنی باجی ١٣ ملیۆن تمه‌نی به‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌داری

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا،  شارەداریی سنە بە مەبەستی ئیزندان بە دەسفرۆشەکانی شەقامی فێردۆسی لەو شارە، بۆ کاسبی‌کردن لە کاتی شەوانەدا، لە هەر دەسفرۆشێک بڕی ١٣ ملیۆن تەمەن پارەی وەرگرتووە. به‌ پێی راپۆرته‌كان و بە وتەی یەکێک لە دەسفرۆشەکانی شەقامی فێردۆسی، شارەداری بۆ ئەوەی ئیزنیان پێ بدات کە شەوانە کاسبی بکەن، بڕی ١٣ ملیۆن تمەن پارەی لێیان وەرگرتووە. شایانی باسه‌، پێشتریش و لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، بەپێی گەڵاڵەی خاوەنکاریی شارەداری بۆ ڕێکخستنی دەسفرۆشەکان، لە دوو نۆرەی شەو و ڕۆژدا،  دەسفرۆشەکانی شەقامی فێردۆسی دەبوایە بۆ هەر مێزێک بڕی ٣٢٧ هەزار تمەن پارە بە خاوەنکاری شارەداری بدەن. پاش سەنگفەڕشکردنی ئەو شەقامە سەرئەنجام شارەداری بڕیاری دابوو، کە دەسفرۆشەکان لەو شەقامەدا دەتوانن لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارە بەدواوە دەسفرۆشی بکەن.

زیاتر

راگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار بۆ به‌ندیخانه‌

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی، هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەوپەڕ” بە ناوی “محەمەد مەنگووڕ کوردستانی”  دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ بەندیخانە. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە و ئێستا سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات. شایانی باسه‌، “محەمەد مەنگووڕی کوردستانی” ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی هه‌تاوی، لەلایەن دادگای پیرانشارەوە بە تۆمەتی “لایەنگری لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم“  ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو هاووڵاتی به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ پیرانشار

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هه‌تاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕێگای گوندی “شیناوا” بەرەو گوندی “زێدان“ی سەر بە شاری پیرانشار، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و دوو برایان کوشت. به‌ پێی راپۆۆرته‌كان، دوو برا به‌ ناوه‌كانی “عەبدوڵلا نادری” و “عوسمان نادری” خەڵکی شاری پیرانشار، به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ بێ هیچ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سرێژی گۆلله‌ و گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌، تەرمی ئەو دوو برای لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ پیرانشار و ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار باوک و دایک و چەندین کەسی دیکەی ئەندامی بنەماڵەی ئەو دوو برایەی دەستبەسەر کردووە.

زیاتر

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قێشم

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “ئاویژه‌” له‌ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قێشم كه‌ له‌ ڕۆژی ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستی پێكردووه‌، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی ئاویژه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قێشم له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و …

زیاتر