بەڕێوە چوونی ڕێپێوانی ناڕەزایەتی لە سێنێگال

ڕۆژی هەینی 15ی مانگی ڕەشەممە بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری داکای پێتەختی سێنێگال، بە بەڕێوە بردنی ڕێپیوانێک بە نیسبەت دستبەسەر کردنی بەرهەڵستکارانی دەوڵەت، ناڕەزایەتییان نیشان دا. شاری داکا بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بووتە گۆڕوپانی تێکهەڵچوون لاوانی ناڕازی و پۆلیس. پۆلیسی سێنێگال بە هاویشتنی گازی فرمێسک رێژ دژبه‌ خۆپێشاندەران هەوڵی بڵاوە پێکردنی دان. هەواڵەکان باس لە کوژرانی کەسێک لە ناوچەی کازمانس ده‌كه‌ن. جێگەی ئاماژەیە ناڕازییان بە دانی شوعار خوازیاری ئازادی هەموو زیندانیان سیاسی بوون.

زیاتر

روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ سوومالی

رۆژی هه‌ینی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمڕێژكراو له‌ به‌رامبه‌ر رستوورانێك له‌ “مۆگادیشۆ“ی پایته‌ختی سوومالی، لانیكه‌م ٢٠ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ٢٠ كوژراوی مه‌ده‌نی لانیكه‌م ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه‌ تاكوو ئێستا هیچ گرووپ و ده‌سته‌یه‌ك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی ئه‌م وڵاته‌ وه‌كوو “ئه‌لشه‌باب” له‌ ساڵانی رابردوودا هێرشی هاوشێوه‌ی زۆریان له‌م وڵاته‌ و له‌ وڵاتانی دراوسێ پێشیتر ئه‌نجام داوه‌. شایانی باسه‌، روودانی ئه‌م هێرشانه‌ له‌ وڵاتێكی هه‌ژاری وه‌كوو سوومالی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دانووستاتانه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیون بۆنبه‌ست گه‌یشتووه‌.

زیاتر

به‌ رێوه‌چوونی سزای له‌ سێداره‌دانی هاوولاتییه‌ك له‌ شاری ئه‌راك

ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ی ڕەشەممە، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “هەرسینی” پارێزگای کرماشان بە ناوی “حامید مستەفایی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک، جێبەجێ کرا. بە وته‌ی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “حامید مستەفایی” خەڵکی گوندی “چۆغاسەعید“ی سەر بە شاری هەرسین بووە و لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر، لە نزیک شاری ئەراک دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە.

زیاتر

بەڕێوەچوونی مەڕاسمی ڕۆژی جیهانی ژنان لە سەقز

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممبە 16ی مانگی ڕەشەممە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئازادیخوازان، دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان لە یەکێک لە بەرزاییەکانی شاری سەقز بەڕێوە چوو. بەشداربوانی مەڕاسمەکە یادی هەموو گیانبەخت کردوانی ڕێگای بەرابەری ژنان و پیاوان و بە تایبەت ژنانیان ڕێز لێ گرت. هەروەها بەشداربوان جارێکی دیکەش پێداگریان کردەوە بۆ وەدیهێنانی درووشمی ئازادی و سۆسیالیسم.

زیاتر

ئازادی هاووڵاتییه‌ك به‌ دانانی وه‌سێقه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی شنۆ

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەممە، “ڕەشید ناسرزاده“، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “پێشڕەو”ی شاری شنۆ، دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی، بە دانانی وه‌سێقه‌ و به‌شێوه‌ی كاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، “ڕەشید ناسرزادە“، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هه‌تاوی لە کاتێکدا لەهەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار بە دانانی وه‌سێقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ، حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو حوکمە، ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی “کۆبوونە بە مەبەستی ئەنجام دانی تاوان دژ بە ئاسایشی وڵات” بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە به‌ ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە و سەرئەنجام ڕۆژی یەکشممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کرا.

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوولاتییه‌ك له‌ شاری جوانرۆ

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵک گوندی “کڵاش” بە ناوی “ئولفەت بەهرامی” لە پاش بانگ کرانی بۆ فەرمانداریی جوانڕۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، پەیوەندییان لەگەڵ ئولفەت بەهرامی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە یارانەکەی کێشەی هەیە و دەبێ سەردانی فەرمانداریی جوانڕۆ بکات و پاش ئەوەی چووەته‌ ناو فه‌رمانداری دەستبەسەریان کردووە. جێی ئاماژه‌یه‌، سەرەڕای تێپەڕێنی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست نییە و هەوڵی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی “دنا ئایین”ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لوویه‌

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “دینا ئایین“، په‌یمانكاری رستورانه‌كانی سازمانی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سلوویه‌،  رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌ممه‌، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها گۆرانی به‌رنامه‌ی كارییان له‌ مانگانه‌وه‌ بۆ رۆژانه‌ ده‌ربڕی و خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی زۆرتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بوون.

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌ممه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی خوازیاری په‌سه‌ند كردنی به‌شی ٩٠هه‌زار ملیارد تمه‌نی ته‌ئمین ئیجتیماعی بوون و له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌ نیگه‌رانن مه‌جلیسی ڕژیم له‌ سه‌حنی عه‌له‌نی به‌شی ٩٠ هه‌زار ملیار تمه‌نی سازمانی ته‌ئمین ئیجتیماعی په‌سه‌ند نه‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌یه‌ به‌ په‌رداختی به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ سازمانی ته‌ئمین ئیجتیماعی بۆ به‌رێوه‌ بردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی به‌  په‌سه‌ند كردنی ئه‌م  یاسایه‌ ئیجرا بكرێت.

زیاتر

ناڕەزایەتی کرێکارانی تراوێرسی وەرامین

کرێکارانی هێڵه‌كانی ئەبنیەی فەننی تراوێرسی وەرامین، ڕۆژی شەممە 16ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستە دواکەوتووەکانیان دەستیان دایه‌ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی. کرێکارانی ناڕازی هاوکات بە ئاماژە بە پێنەدرانی مانگ و نیوێک لە داواکارییەکانی ئەمساڵی خۆیان لە گەڵ جێژنانەو و پاداشی کۆتایی ساڵ، لە ئاکامی کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی کارفەرماکانی شیرکەتی پەیمانکاری، ڕایانگەیاند: لە ئەگەری وەدی نەهاتنی داواکارییەکانمان لە 3 ڕۆژی داهاتوو دا دەست دەکەن به‌ مانگرتنێکی بەربڵاو. جێگەی ئاماژەیە  پێدانی مافی بیمەی ئیجتماعی کرێکارانی ناحییەی وەرامین چەندین مانگە وەدوا کەوتووە و چەند ساڵیش دەبێ سەرەڕای هەبوونی بیمەی تەکمیلی و کەم کردنەوەی بەشێک لە حەقدەستەکانیان، هیچ شتێکیان لە بابەت خزمەت گوزارییە دەرمانییەکان لە شیرکەتی بیمە وەر نەگرتووە.

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی سێ كرێكار له‌ به‌نده‌ری ماهشه‌هر

رۆژی هه‌ینی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوین و باروودۆخی كار، ٢ كرێكار له‌ شاری به‌نده‌ر ماهشه‌هر له‌ دوو رووداوی جودا یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو. به‌ پێی راپۆرته‌كان، سێ كرێكار له‌ كاتی رووخانی بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ شه‌قامی “موته‌هه‌ری” به‌نده‌ری ماهشه‌هر به‌ هۆی داڕمانی سه‌قفی بیناكه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو. به‌وته‌ی شاهید حاڵان دوو كه‌س له‌م كرێكارانه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و كرێكاره‌ برینداره‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

زیاتر