به‌رپرچدانه‌وه‌ی هه‌وڵیی كووده‌تا له‌ ئۆردون

به‌ پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست ، بە فەرمانی “شا عەبدوڵا” پادشای ئوردون، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەیان کەسیان لە خێزانی شاهانە دەستگیرکردووە کە “شازادە حەمزە” کوڕی پادشای پێشووی وڵاتەکە له‌ ناویان دایه‌. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تاو‌انبارانیان بە تۆمەتی “مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری وڵات” دەستگیرکراون و ئەوەش بە مانای هەوڵی کودەتا لێکدراوەتەوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ میدیاکانی ئوردون هەواڵەکەیان پشتراستکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەیان بە زانیاریی زیاتر نەکردووە و پلانی ئەو کەسانەیان بە دیاریکراوی روون نەکردووەتەوە.

زیاتر

ڕێپێوانی هه‌زاران بریتانیایی دژی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی حكوومه‌تی

هه‌زارام كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری بریتانیا رۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌ڵێوه‌، دژی گه‌ڵاڵه‌ی یاسای “پۆلیس، تاوان، ده‌ركردنی حۆكم و دادگاكان” ڕێپێوانی ناره‌زایه‌تییان به‌ڕێه‌وه‌ برد. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی محافزه‌كاری “بووریس جانسۆن” نێردراوه‌ بۆ پارلمان و په‌سه‌ند كراوه.‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ تایبه‌ت ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان به‌های هه‌یه‌” و “ڕاپه‌ڕین دژی له‌ناوچوون” ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ئاوه‌ڵاكردنی ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ بۆ سه‌ركوتی نارازیان له‌م وڵاته‌.

زیاتر

درێژەی سەرکوتگەرییەکان لە میانمار

سەرکوتی بەرهەڵستکارانی کودتا لە میانمار درێژەی هەیە و کودتاچیەکان بە هێرش کردنە سەر گەڕەکەکانی کەمینەکان بە هەزاران کەسییان ئاوارە کردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە 15ی مانگە خاکەلێوە،  لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە دژی کودتاچییەکان لە شاری یانگۆن و شارەکانی دیکەی میانمار لانی کەم پێنج کەس بە تەقەی هێزەكانی ئه‌ۆته‌ش گیانیان لە دەست داوە. لە سەرەتای کودتای مانگی فێورییەوە تا ئێستا زیاد لە 550 کەس لەو وڵاتە کوژراون و ژوماریەکی زیاتریش بریندار بوون.

زیاتر

ئازادی هاووڵاتییه‌ك به‌ شێوه‌ی كاتی

شەممە 14 خاکەلێوە، “ئارام نیک پەی” بە دانانی وه‌سێقه‌ لە گرتووخانەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری  مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. “ئارام نیک پەی” 34 خەڵکی گوندی “نێ “ی سەر بە شاری مەریوانە و لە ڕێکەوتی 2ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی لەم شارە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتەكان، ناوبراو بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمەتبار کراوە.

زیاتر

جێبه‌جێ كردنی حۆكمی له‌ سێداره‌ دانی ٦ هاووڵاتی له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە، سزای سێدارەی لانیکەم ٦ بەندکراوی کورد کە دوو کەسیان برا بوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبه‌ره‌كان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.  به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامەی ئەو شەش کەسە بریتیه‌ له‌: ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە –مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس –محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە –میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ

زیاتر

سه‌پاندنی سزای ١٢ ساڵ به‌ندكران به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی

رۆژی شەممە 14ی خاکەلێوە، هاووڵاتییه‌ك بە ناوی ” ئەیوب سەلاح وەرزی” خەڵکی “دەڕڕە شار” سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن بەشی یەکەمی دادگای ڕژیم لە شاری ئیلام سزای 11 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا هه‌روه‌ها له‌ كرماشان “جوانمیر مورادی“، چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشا سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بە پێی راپۆرته‌كان، “ئەیوب سەلاح وەرزی” لە رێکەوتی 10ی بەفرانباری ١٣٩٩، لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ” جه‌وانمێر مۆرادی” چالاكی كرێكاری لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ڕژیم له‌ کرماشان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه‌، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هه‌تاوی لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر کرابوو.

زیاتر

کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری ئەهواز

کۆمەڵێک لە کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداری مەنتەقەی پێنجی ئەهواز، ڕۆژی شەممە 14ی مانگی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەم شارە کۆبوونەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارێکی ناوچەی 5ی ئەهواز، بە هۆکاری نادیار ئەکەوێتە بەر ماشێنی یەکێک لە نوێنەرانی پەیمانکارەکانەوە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری لێپێچینەوەی یاسایی کەسی تاوانبارن.

زیاتر

ناڕەزایەتی کرێکارانی کارخانەی هێپکۆی ئەراک

ڕۆژی شەممە 14ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی هێپکۆی ئەراک لە بابەت ناڕوون بوونی سەهامەکانی مەعدەنی مسی تارەم و وڵام نەدانەوەی بەرپرسان ناڕەزایەتییان دەربڕی. کرێکارانی هێپکۆ بە دوای کرانەوەی مەعدەنی مسی تارەم و کرینی بەشێکی گرینگی سەهامەکان لە لایەن سەهامداری یەکەمی هێپکۆوە ناڕازین. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: “سەرمایەی هێپکۆ مڵکی هەموو کرێکارانی ئەو بەشەیەو مافی خۆیانە لە چۆنییەتی سەرفکردنی سەرمایەکه‌ ئاگادار بن.

زیاتر

به‌رده‌وام بوونی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، ١٦٠ كرێكاری به‌شی ده‌فعی ئافاتی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان بۆ چه‌نده‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی كشت وكاڵی ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ ناره‌زایه‌تیه‌كانیان له‌ ئاست بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییانه‌ و جه‌خت له‌ سه‌ر گۆرانی قه‌رارداده‌كانیان له‌ كاتیه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی ده‌كه‌نه‌وه‌.

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی هۆتیل لاله‌ی تاران

كرێكارانی هۆتیل لاله‌ی تاران كه‌ چه‌ند رۆژ پێش هاتنی ساڵی نوێ له‌ كار ده‌ركرابوون، رۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌ڵێوه‌ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون و ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی زه‌نجیره‌ هۆتیله‌كانی لاله‌ی تاران ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ١٧ كه‌سیان له‌ كار ده‌ركراون له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ نێوان ٦ تا ٢٢ ساڵ سابقه‌ی كاریان هه‌یه‌ و بیانووی خاوه‌كار بۆ بێكار كردنیان كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كان بووه‌.

زیاتر