چوونە سەره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی لافاو لە ئەندۆنێزی و تیموری شه‌رقی

ڕۆژی یەکشەممە 15ی مانگی خاکەلێوە، بە هۆی هاتنی سێڵاو و خزانی زەوی، لە وڵاتەکانی تیموری ڕۆژهەڵات و ئەندۆنێزی، لانی کەم 80 کەس گیان لەدست داو و 42 کەسیش بێسەروشوێن بوون. هەڵچوونی ئاوی دەریا، بارانە وەرزییەکان و سەرڕێژ بوونی ئاوی سەددەکان لەو وڵاتانە، بوونەتە هۆکار بۆ لە ناوچوونی ماڵ و کاشانە هەزاران کەس و ئاوارەبوونیان. بەرپرسانی دەوڵەتی لە ئەندۆنێزی و تیموری ڕۆژهەڵات ڕایانگەیاندووە، باروودۆخەکە ڕوولە خراپ بوونە، ئەگەری چوونەسەرێی قوربانی زیاتر هەیەو هەروەها هەواڵێک لە کەسانی بێسەروشوێن بووش لە دەست دانییە.

زیاتر

هێرشی ڕاكێتی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئامریكایه‌كان له‌ باكووری به‌غداد

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، بنكه‌ی ئاسمانی “ئه‌لبه‌له‌د” له‌ پارێزگای “سه‌لاحه‌دین” له‌ باكووری به‌غداد، به‌ دوو ڕاكێت كرایه‌ ئامانج. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بنكه‌یه‌ شوێنی جێگیر بوونی په‌یمانكارانی ئامریكاییه‌ و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌م بنكه‌یه‌، هێرشه‌كه‌ هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی و ماڵی نه‌بووه‌.

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی شاری سنه‌

رۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی شاری سنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دێكه‌ی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی شاری سنه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی درووشم خوازیاری یه‌كسانسازی حقووقه‌كان و زیاد كردنی به‌ پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.

زیاتر

ئازادبوونی دوو زندانی سیاسی له‌ به‌ندیخانه‌كانی ورمێ و ئه‌رده‌بیل

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، “شه‌هرام كازمییان” زیندانی سیاسی به‌ دانانی وه‌سێقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندانی ورمێ ئازاد كرا هه‌روه‌ها “ماهێر كه‌عبی” زندانی سیاسی ته‌بعیدكراو رۆژی هه‌ینی به‌ ته‌واو بوونی ماوه‌ی به‌ند كرانه‌كه‌ی له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل ئازاد كرا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، “شه‌هرام كازمییان” ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٨، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منی ئه‌م شاره‌ كرا. سایانی باسه‌، “ماهێر كه‌عبی” به‌ندكراوی سیاسی له‌ ته‌بعید ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٠، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.

زیاتر

بریندار بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود

رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌ڵێوه‌، گرووپێك له‌ كۆڵبه‌ران له‌ سه‌ر سنووره‌كانی نه‌وسوود كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌سڕێژی گو‌له‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و له‌ ئاكام دا كۆڵبه‌رێك به‌ سه‌ختی بریندار بوو. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ له‌ لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كان.

زیاتر

ناره‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی ئێران

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌ڵیمانی حه‌قۆلته‌دریسی شاره‌ كانی ئێۆان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ تاران خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسای “كاری یه‌كسان _ حقووقی یه‌كسان” بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دڕیسی له‌ سه‌رتای ساڵی تازه‌وه‌ له‌ ئاست شێوه‌ی دامه‌زراندنیان له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش و هه‌روه‌ها له‌ خواره‌وه‌بوونی حقووقه‌كانیان ناره‌زایه‌تییان ده‌بڕیوه‌ و خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان بوون.

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكی سه‌ربه‌خۆی خانه‌نشینكراوه‌كان “ئیسماعیل گرامی”

“ئیسماعیل گرامی” له‌ چالاكانی سه‌ربه‌خۆی خانه‌نشینكراوان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ناوبراو و كه‌ره‌سته‌ تایبه‌ته‌كانی و مۆبایلی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان زه‌وت كردووه‌. شایانی باسه‌، هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر “ئیسماعیل گرامی” له‌به‌ر بڵاو كردنی به‌یانیه‌ی ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ته‌ئمین ئیجتماعی بووه‌.

زیاتر

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کارون

ڕۆژی یەکشەممە 15ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی خەدەمات شاری، شارەداری کارون، لە ناڕەزایەتی بە دەرکرانی بەسەدان کەس لە هاوکارەکانیان و پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرامبەر بینای ئوستانداری کۆبوونەوە. کرێکارانی ناڕازی دەڵین: زیاد لە هەزار کەس لە شارەداری کارون، کاریان کردووە، بەڵام بە هۆی سیاسەتی بێکاركردن، ئێستا تەنها 300 کەس کاریان هەیە و مابەقی دەرکراون. کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ پێداگری بۆ هێنانەوە سەرکاری هاوکارەکانیان، جەختیشیان کردەوە تا گەیشتن بە داواکارییە ڕەواکانیان درێژە بە ناڕەزایەتی دەدەن.

زیاتر

بەردەوام بوونی ناڕەزایەتی کرێکارانی فولادی ئەهواز

ڕۆژی یەکشەممە 15ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی فولادی ئەهواز، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بە دەرکردنی هاوکارانیان و پێندەدرانی حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیان، کۆبوونەوە. کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوە  و وتنەوەی شوعار، دو کرێکاری دەرکراویان بە هێزی خۆیان، سەرڕای بەربەست دانانی حەراسەت، بردەوە ناو شیرکەت. کرێکاران خوازیاری وەکار خستنی کارتی هاوکارانی دەرکراویان بوون، بەڵام هیچ بەرپرسێک وڵامدەرەوە نەبوو.

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی ئاسمینونی مه‌نووجان

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌ڵێوه‌، كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نه‌كانی ئاسمینون له‌ سه‌ر جاده‌ی كه‌هنووج– به‌نده‌رعه‌باس ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و ئه‌م جاده‌یان داخست. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به‌ هۆی بێكار كردنی هه‌زارو ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م سایته‌یه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌تی ٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ ١٢٠٠ كه‌سیان له‌ لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌وه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركران.

زیاتر