نوقم بوونی زیاد لە 50 پەناخواز لە قەراغ ئاوەکانی وڵاتی تونێس

وەزارەتی بەرگری تونێس، رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان، هەواڵی نوقم بوونی زیاد لە 50 پەناخوازی لە ساحلی ئەو وڵاتەی بڵاو کردەوە. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تونێس رایگەیاندووە، بەلەمی هەڵگری پەناخوازان رۆژی دووشەممە لە نزیک بەندەری “سەفاقس” وەرگەڕاوە و لە ئاو دا نوقم بووە و بە هۆیەوە زیاد لە 50 کەس گیانیان لە دەست داوە و 33 کەسیش بە نیوە گیانی لە ئاو هێنراونەتە دەرێ. شوناسی پەناخوازن هێشتا روون نییە. شایانی باسە کە لە دوو مانگی رابردوو دا زیاد لە 5 جار لە ئاوەکانی دەریای مەدیتەرانە لە سنووری وڵاتانی لیبی و تونێس، پەناخوازان تووشی رووداوی لەو شێوەیە هاتوون و بە دەیان کەس بوون بە قوربانی.

زیاتر

گیان لەدەست دانی دەیان کەس بە هۆی لافاوی بەخوڕ لە هێندوستان

بە هۆی هاتنی سێڵاوێکی بە خوڕ لە دوانیوەڕی رۆژی دووشەممە و بەرەبەیانی سێشەممە دەیان کەس لە ئیالەتی “گوۆجەرات“ی هێندووستان لە ئاو دا نوقم بوون و گیانیان لە دەست دا. رێکخراوی کەش ناسی هێندووستان رایگەیاندووە، لافاو لە ئیالەتی “گۆجەرات” لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە هەزاران کەسی بێ کاشانە کردووە و دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاد لە سەد کەسیش بێ سەروشوێن بوون.

زیاتر

سه‌دان كه‌س له‌ چالاكانی كرێكاری بۆ مه‌حكووم كردنی به‌ندكرانی “مه‌حموودی ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران، چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی به‌ناو بانگی كرێكاری شاری سه‌قز، “مه‌حموودی ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی“یان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ مه‌حكووم كرد. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌ هاتووه‌ كه‌ ” ئێمه‌ به‌ واژووكردنی ئه‌م به‌یانییه‌یه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌حكووم كردنی ئه‌م ئیقدامه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌م چالاكانه‌ ڕایده‌گه‌ینین: داكۆكی له‌ مافه‌كانی چینی كرێكار له‌ به‌رانبه‌ر خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ته‌وه‌، مافی سه‌ره‌كی كرێكارانه‌ و كه‌س ناتوانێت ئه‌م مافه‌یان لێ زه‌وت كات. ده‌وڵه‌ت وه‌كوو گه‌وره‌ترین خاوه‌نكار هۆكاری سه‌ره‌كی باروودۆخی دژوار و مه‌عیشه‌تی كرێكارانه‌ به‌ جۆرێك كه‌ هه‌ناسه‌ی له‌ كرێكاران بڕیوه‌. ئیمه‌ له‌ ئه‌م باوه‌ڕه‌داین كه‌ چینی كرێكار ئه‌بێ له‌ ئاستی سه‌رانسه‌ری خۆی ڕێكبخات. له‌ كۆتاییدا خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی، چالاكانی فه‌رهه‌نگی، ژنان، خوێندكاران، خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی به‌ندكراو به‌ تایبه‌ت “مه‌حموود ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی“ین.

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی سێشەممە 28ی گوڵان، پێنج چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “مورتەزا محەمەدی“، “قانع خاتری“، “کەیوان ئەلیاسی“، “موحسێن حسێن پەناهی” و “رەزا رەزایی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەرکران. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم پێنج چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ ڕۆژی دووشەممە 27ی گوڵان لە رێگەی تەلەفونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە کرابوون. شایانی باسه‌ كه‌ تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە له‌ هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو پێنج هاوڵاتییه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.

زیاتر

پەنابەرێکی خه‌ڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەردەم UN لە هەولێر ئاگری لەخۆی بەردا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، دوو پەنابەری سیاسیی بە ناوەکانی “بێهزاد (محەممەد) مەحموودی” خەڵکی بۆکان و “فەردین گرامی” خەڵكی نەغەدە لەبەردەم دەفتەری نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دەستیان دابووە مانگرتن. لەو مانگرتنەدا “بێهزاد مەحموودی” بەهۆی ئەوەیکە وڵامی داواکارییەکانی لەلایەن ئەو ڕێکخراوە وه‌رنه‌گرتبوو ئاگری لە جه‌سته‌ی خۆی بەردا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م په‌ناخوازه‌ دوای ئەوەیکە ئاگر لەخۆی بەردەدات تووشی سووتاوی بە ڕێژەی ٩٠ لەسەد دەبێت و بۆ نەخۆشخانەی ئۆرژانسی هەولێر ڕادەگوازرێت و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ به‌رچاوی میدیاكان و چه‌ندكه‌سێك كه‌ له‌و شوێنه‌ بوون ڕوو ئه‌دات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی جیدییان بۆ پێش گرتن به‌م كاره‌ساته‌ هه‌بێ.

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان، به‌ندكراوێك به‌ناوی “ئه‌میر ره‌زایی” خه‌ڵكی ورمێ، به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدانی هێزه‌كانی ئه‌م زیندانه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، به‌ هۆی تێكهه‌ڵچوونی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٤ی زیندانی ورمێ، ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندكراوی دیكه‌ ده‌گوازرێننه‌وه‌ بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی و له‌وێ به‌ هۆی توندی ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه‌ ناوبراو به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له‌ بێهداری زیندان گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات.

زیاتر

كوژران و برینداربوون پێنج كه‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی گوڵان، به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆی نێوان ئامبۆڵانس و نه‌یسانێكی باری له‌ جاده‌ی شائاباد– گیلانغه‌رب، چوار كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و شوفێری ئامبۆڵانسه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م ئامبۆلانسه‌ نه‌خۆشی پێ بووه‌ كه‌ تووشی ڕووداو ده‌بێت و شۆفیره‌كه‌ی ‌ ده‌ست به‌ جێ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات و په‌ره‌ستار،نه‌خۆش و هاورێی نه‌خۆشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ شۆفیری نه‌یسانه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوون و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی شائاباد.

زیاتر

مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی سیمانی جۆین

رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی سیمانی جۆین لە سەبزەوار، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، دەستیان لە کار کێشاوەو مانیان گرت. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکان، پێدانی لەسەروەختی حەقدەستەکان و هەروەها باش کردنی باروودۆخی ئیمەنی شوێنی کارەکەیانن. کرێکارانی مانگرتوو جەختیان کردووەتەوە تا گەیشتن بە داخوازییەکانین و دابین کردنی باروودۆخێکی باش بۆیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان دەدەن.

زیاتر

بەردەوەامی ناڕەزایەتی کرێکارانی “مەعدەنی ئاسمینۆن” لە کرمان

کرێکارانی “مەعدەنی ئاسمینۆن” لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بە خراپی باری ژیان و گوزەرانیان، رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان گەورە ڕێی کەهنوج–بەندەرعەباسیان بەست. کرێکارانی ناڕازی “مەعدەنی ئاسمینۆن” خوازیاری پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکان، مافی بیمە و هەروەها گەراندنەوەی کرێکارانی دەرکراو بۆ سەر کارەکانیانن. شایانی باسە هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە لە هەوڵی تێکشاندنی گردبوونەوە دا بوون، بەڵام کرێکاران لێبڕاون درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان بدەن.

زیاتر

مانگرتنی کارمەندانی شیرکەتی فرۆکەوانی “هۆما”

رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی فرۆکەوانی “هۆما” لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری “ئێران ئەیر” بۆ درێژ نەکردنەوەی گرێبەستی ئەمساڵیان دەستیان لە کار کێشاوە و لە ترمیناڵی 2ی فڕۆکەخانەی “مێهراباد” کۆبوونەوە. شیرکەتی فرۆکەوانی “ئێران ئەیر” بە بیانووی زۆر بوونی ژوماری پێرسۆنێلی ئەو شێرکەتە لە هەوڵی بێکار کردن و هەروەها بڕین و کەم کردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە. سەرجەمی کارمەندان و پێرسۆنێلی ئەم شیرکەت بەو هەوڵانە ناڕازین و پێداگری دەکەن بۆ بردنەسەرێی حەقدەستەکان و مانەوەیان لە سەر کارەکانیان.

زیاتر