ڕێپێوانی ناڕازه‌زایه‌تی دژبه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌ مینیاپۆلیس

ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چالاكانی دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هاووڵاتییانی ئه‌مریكا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی كوژرانی “جۆرج فلۆید” له‌ شاری مینیاپۆلیس ڕێپێوانیان به‌ڕێوه‌برد. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی باقیی توندوتیژییه‌كانی دیكه‌ی …

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٤٩ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركییه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركوتگه‌رانه‌دا هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر مالی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی باكوری كوردستان و ٤٩ چالاكوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركییه‌ له‌ شاره‌كانی دێرسیم، ئامه‌د، شه‌رناخ، ئیستانبوڵ، ئانتالیا،ئێلح و ئادانا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی چالاكوانانی سیاسی كورد و ٤٩ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ ڕێكخراوه‌كانی دژی ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌ت” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

زیاتر

هەڕەشە لە هەڵسووڕاوانی مەدنی لە نەغەدە

ئیتلاعاتی رژیم لەنەغەدە، لە چەند رۆژی رابردوو، دەیان کەسی بانگێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە كرده‌وه‌ و هەرەشەی لێیان کردووە. مەئمورانی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری نەغەدە بە مەبەستی پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ساڵوەگەڕی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 85ی ئەو شارە، دەیان کەسی هەڵسووراویان بانگێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کردووە و هەڕەشەی گیران و دەسبەسەر کردنیان لێ کردوون.

زیاتر

دواخرانی جەلەسەی داداگایی هەڵسووڕاوانی کرێکاری، مەحمود سالحی و عوسمان ئیسماعیلی

نۆ رۆژ پاش دەسبەسەر کردنی مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی لە هەڵسووڕاوان و پێشرەوانی کرێکاری لە کوردستان، دانیشتنی دادگاکەیان بە هۆکاری ناڕوون دواخرا. بە پێی بڕیارێکی دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری سەقز کە قەرار بوو، رۆژی دووشەممە سێی جۆزەردان، جەلەسەی دادگایی بۆ مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی پێک بێت، بە هۆکاری نادیار دواخرا. مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو هەڵسووڕاو و پێشڕەوی ناسراوی بەزووتنەوەی کرێکارین کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە ژێر گوشاری بەردەوام دا بوون و بە شێوازی جۆراوجۆر ئاستەنگییان بۆ درووست کراوە. رژیم پاش دەسبەسەر کردنی ئەم دوو هەڵسووڕاوە لە گەڵ شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتی لە ناوخۆ و دەرەوە رووبەڕوو بووە و بە هەزاران کەس بە شێوازی جۆراوجۆر لە واژۆ کردنی تۆمارەوە گرتوویەتی تا چوونە بەر سەفارەتەکانی کۆماری ئیسلامی بێزاری و تووڕەیی خۆیان بەو کردەوەیە نیشان دا.

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان

ڕۆژی دووشەممە 3ی جۆزەردان، “کاوە حەکیمی” چالاکی کرێکاری و لە واژۆکەرانی راگەیەندراوی ئیدانەکردنی دەستبەسەرکرانی چالاكانی به‌ناوبانگی كرێكاری “عوسمان ئیسماعیلی” و “مەحمود ساڵەحی” و “لۆقمان نیكزاد” هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان، دوای بانگهێشت كرانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆرتر لە 500 کەس لە کرێکاران و چالاکانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی، بە واژۆکردنی راگەیەندراوێک دەستبەسەرکردنی “عوسمان ئیسماعیلی” و “مەحمود ساڵەحی“یان ئیدانە کردوە و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مەرجی ئەم دوو چالاکیە کرێکارییە بوون كه‌ یه‌ك له‌وانه‌ “كاوه‌ حه‌كیمی“یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانییارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م دوو چالاكه‌ كرێكاری و مه‌ده‌نییه‌ له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.

زیاتر

گیان لەدەست دان و بریندار بوونئ 5 کرێکار لە کیار و کاشان

رۆژی دووشەممە سێی مانگی جۆزەردان، لە شارەکانی کیار و کاشان، بە هۆی نائەمنی شوێنی کار 5 کرێکار بوون بە قوربانی. لە شاری کیار، بە هۆی ڕۆچوونی مەعدەن، 2 کرێکار گیانیان لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون. هەروەها لە رووداوێکی دیکە دا لە کاشان، کرێکاریکی چاڵهەڵکەن، لە کاتی کار بریندار بووە و بە یارمەتی “تیمەکانی فریاکەوتن“  گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

زیاتر

له‌ سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌ركه‌زی، ئیسفه‌هان و یه‌زد

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان، سێ به‌ندكراوی تاوانبار به‌ تاوانه‌كانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ زیندانه‌كانی مه‌ركه‌زی، ئیسفه‌هان و یه‌زد له‌ سێداره‌ دران. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “نه‌ به‌ ئیعدام– نه‌ به‌ زیندان“، دوو به‌ندكراوی تۆمه‌تبار به‌ تاوانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ ناوه‌كانی “عه‌لی مۆرادی” و “ئه‌حمه‌د عه‌لی قودره‌تی” له‌ زیندانی ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دران. هه‌روه‌ها حۆكمی له‌سێداره‌ دانی هاووڵاتییه‌ به‌ناوی “كوبرا فاتمی” له‌ زیندانی یه‌زد به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” به‌ڕێوه‌چوو. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئیعدامی ئه‌م سێ به‌ندكراوه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠وه‌ هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٣٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌ سێداره‌ دراون.

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی ئیران ئه‌یڕ

كومه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی “ئیران ئه‌یڕ” ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێرانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ت ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئیران ئه‌یڕ” به‌ هۆی نه‌درانی حقووق و سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسران به‌ خواسته‌كانیان چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ ته‌رخانكراو له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌، كۆرۆنا و ئاسته‌نگییه‌كانی فرۆش، داخوازییه‌كانی خانه‌نشیبنكراوان و پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته‌یان جێبه‌جی نه‌كردووه‌.

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی هێڵی پێنجی میترۆی تاران

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فه‌نی هیڵی پێنجی میترۆی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی تراورس به‌ هۆی نه‌درانی حقووقه‌ دواخراوه‌كانیان مه‌عیشه‌تیان كه‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی لانیكه‌م به‌شێك له‌ داخوازییه‌كانیانن. به‌ وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ١٥٠ كرێكار له‌ میترۆی تاران–كه‌ره‌ج كارده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی ٤ مانگه‌ حقووق و مه‌زایاكانیان دواخراوه‌.

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاكسازی له‌ باروودۆخی ژیان و ڕه‌فاهی كریكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌، له‌ به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. كرێكارانی ناڕازی به‌ جه‌غت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری نه‌وت بۆ‌ شیركه‌ته‌كانی ژێرشاخه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ١٦ ڕاگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ  باروودۆخی كرێكاران، ڕایانگه‌یاند: “په‌رداخت هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ و حه‌قده‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌ پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته‌، په‌رداختی مه‌زایا به‌ كارمه‌ندان و كرێكاران هه‌روه‌ها دامه‌زرانی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شیركه‌ته‌كانی ژێر شاخه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت” به‌ڵێنه‌كانی وه‌زیری نه‌وتن كه‌ تا ئێستا جێبه‌جی نه‌كراوون. هه‌روه‌ها كرێكاران له‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ داخوازییه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خوازیاری په‌رداختی ١٠٠ له‌ سه‌دی هه‌زینه‌كانی به‌شی ده‌رمان به‌ تایبه‌ت به‌شی ددان پزیشكین كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت پێشتر به‌ڵێنی دابوو .

زیاتر