قوربانی بوونی ٨ كه‌س له‌ كالیفه‌رنیای ئامریكا به‌هۆی ته‌قه‌ی هێرشبه‌رێك

هێرشبه‌رێك ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی جۆزه‌ردان، له‌ نێو بینای ئیداره‌ی گوازتنه‌وه‌ی كالیفورنیای ئامریكا كوێرانه‌ ده‌ستی كرد به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و لانیكه‌م ٨ كه‌سی كوشت. به‌ پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی شاری سانتا كلارای ئه‌یاله‌تی كالیفو‌رنیا، هێرشبه‌ره‌كه‌ كارمه‌ندێكی ئیداره‌ی گوازتنه‌وه‌ی كالیفورنیا بووه‌ و ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێری ٦ و نیوی به‌یانی له‌ نێو بینای ڕێگه‌ی ئاسنی شاری “سه‌ن خوزه‌” ڕوویداوه‌ و قوربانیان كارمه‌ندانی ئه‌م ناوه‌نده‌ن. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ كوتایی حه‌وته‌ی ڕابردوودا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا لانیكه‌م ١٢ كه‌س به‌ هۆی ته‌فه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و نزیكه‌ی ٥٠ كه‌سیش بریندار بوون.

زیاتر

ڕێپێوانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی بیلاڕوس له‌ لێهستان

كۆمه‌ڵێك له‌ نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی بیلاڕوس ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی جۆزه‌ردان، به‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌و ولاته‌ له‌ ڕێگه‌ی نیشاندنی فرۆكه‌ی هه‌ڵگری كه‌سایه‌تییه‌كی میدیایی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی، له‌ شه‌قامه‌كانی وه‌رشه‌و ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ڕۆمه‌ن” له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی بیلاڕوس له‌ ڕێگه‌ی نیشاندنی فرۆكه‌ی موسافربه‌ری ئیرله‌ند به‌ شێوه‌ی نیایاسایی كه‌ ئه‌م چالاكه‌ی تێدابوو له‌ ژێر ناوی مروڤ ڕفاندن مه‌حكووم كردووه‌ و كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێكه‌وته‌وه‌. یه‌كیه‌تی ئۆڕوپا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئاسمانی خۆی به‌ره‌وڕووی فرۆكه‌كانی بیلاڕوس ده‌به‌ستێت و گه‌ماڕۆی زیاتر دژبه‌ ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاته‌ به‌كار دێنێت. سه‌ڕۆك وه‌زیرانی لێهستانیش ڕۆژی شه‌ممه‌ وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی دژ به‌ بلاڕوس و مه‌حكووم كردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌ ژێرناوی “ترۆریسمی ده‌وڵه‌تی” گۆشاره‌كانی له‌سه‌ر “ئه‌لێكساندرا لوكاشینكۆ” زیاد كرد.

زیاتر

سه‌پاندنی جه‌زای نه‌قدی به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری “مه‌حموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی”

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو چالاكی كرێكاری به‌ ناوبانگ “مه‌حموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” به‌ تۆمه‌تی “چالاكی سیاسی و به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار” له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ په‌رداختی جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كران. به‌ پێی ئه‌م حۆكمه‌ “مه‌حموود ساڵحی” به‌ په‌رداختی ٢٠ ملیون ڕیال جه‌زای نه‌قدی و ” عوسمان ئیسماعیلی” به‌ په‌رداختی ٤٠ ملیون ڕیال مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌م دوو چالاكه‌ كرێكاریه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دادگا كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی جوزه‌ردان به‌ڕێوه‌چوو جه‌غتیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ لایه‌ن كرێكارانه‌وه‌ و له‌ هه‌ڵویسته‌كانیان به‌رانبه‌ر مافه‌كانی چینی كرێكار دیفاعیان كرد و حۆكمی سه‌پێندراوی دادگایان ڕه‌ت كرده‌وه‌. ئه‌م دوو چالاكه‌ كرێكاریه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین جه‌ماوه‌ر و چینی كرێكار له‌ ئاست باروودۆخی خراپی ئابووری و ژیان مافی به‌رحه‌قی خۆیانه‌ و تۆمه‌ته‌ وپاڵنراوه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌.

زیاتر

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی سێشەممە و چوارشه‌ممه‌ 4 و ٥ی  جۆزەردان، “موزەفەر ساڵەح نیا” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی ئیتحادیه‌ی ئازادی كرێكاران و هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی “كه‌مال عه‌زیزی” خه‌ڵكی ئاوایی “شیان“ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ كران. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوه‌ی چەند رۆژی رابردودا، چەندین چالاکێکی کرێکاری و مه‌ده‌نی لە شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان بانگھێشتی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان كراون و دوای لیپرسینەوە به‌ تۆمه‌تی“به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و یا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان لێكراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی درێژەی سیاسەتی هەڵاواردنی حکومەتی ئێران دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه‌ کە پتر لە چڵ ساڵە بەردەوامە.

زیاتر

نادیاری چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی سنه‌

“قانع خاتری” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان“، دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ چاره‌نووسی نادیاره‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕۆژی ٢٨ی مانگی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ چوار چالاكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “مورتزا محه‌ممه‌دی“، “كه‌یوان ئه‌لیاسی“، “ڕه‌زا ڕه‌زایی” و “موحسن حسێن په‌ناهی” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

زیاتر

کۆبوونەوەی کرێکارانی نەوتی ‘بوشەهر”

رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەوتی “بوشەهر” بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی بەشەکانی دیکەی کرێکارانی نەوت کۆبوونەوە. کۆمەلێک لە کرێکارانی نەوتی “بوشەهر” بە کۆبوونەوە لە شوێنی کاری خۆیان، پشتیوانی و هاوپشتی خۆیان لە گەڵ ناڕەزایەتی هاوچینەکانیان لە بەشەکانی دیەکەی سەنعەتی نەوت راگەیاند. لە چەند رۆژی رابردوو دەورێکی نوی لە خەباتی کرێکارانی نەوت دەستی پێکردووەتەوە. کرێکارانی نەوت بە لیست کردنی سەرەکی ترین خواستەکانی خۆیان،خۆازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان.

زیاتر

ناڕەزایەتی کرێکارانی “شیرکەتی تاران جنوب” بە دەرکرانیان له‌ كار

کۆمەڵێک لە کرێکارانی “تاران جنوب” رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان،لە ناڕەزایەتی بە دەرکرانی لە ناکاویان لە لایەن خاوەنکارەوە کۆبوونەوە. بەیانی رۆژی چوارشەممە لە کاتی چوون بۆ سەر کار، دەیان کرێکاری “شیرکەتی تاران جنوب” هەواڵی دەرکران لە شیرکەتیان پێڕاگەینرا. کرێکارانی بیکارکراو و کۆمەلێکی دیکە لە کرێکارانی شیرکەتەکە لە ناڕەزایەتی بەو غەدرە کۆبوونەوە و خوازیاری گەرانەوەی هەموو کرێکارانی دەرکراو بۆ سەر کارەکانیان بوون.

زیاتر

درێژەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی “ئێران ئەیر”

رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان، کۆمەلێک لە خانەنشینکراوانی “ئێران ئەیر” لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە. کارمەندانی خانەنشین کراوی “ئێران ئەیر” بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی “ئێران ئەیر“، ناڕەزایەتی خۆیان بە کەمتەرخەمی بەرپرسان و گوێ لێخەواندنیان لە ئاست داواکارییەکانیان، دەربرێ. 

زیاتر

ناڕەزایەتی موعەلیمانی “خەرید خەدەماتی” لە شاهروود

رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان، کۆمەلێک لە موعەلیمانی “خەرید خەدەماتی” لە ناڕەزایەتی بە کەمتەر خەمی بەرپرسان، لە وڵام بە داخوازییەکانیان کۆبوونەوە. موعەلیمانی “خەرید خەدەماتی” شاهروود بە کوبوونەوە لە بەرامبەر ئافیسی نوێنەرایەتی مەجلسی رژیم لەو شارە، خوازیاری روون بوونەوەی باروودۆخی دامەزارنیان و زیاد کردنی ئاستی حەقدەستەکان بوون. موعەلیمان هەروەها بە کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

زیاتر

گیان لەدەست دان و بریندار بوونی 5 کرێکار لە سەرپۆل زەهاب و عەسەلوویە

رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان، 5 کرێکاری دیکە لە سەرپۆل زەهاب و عەسەلوویە بوون بە قوربانی نا ئەمنی شوێنی کار. لە کاتی ئاگرتێبەربوونی زەوییەکانی دەورووبەری سەرپۆلی زەهاب و هەوڵ دان بۆ کۆنترۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە 2کەس لە پێرسۆنێلی ئێدارەی ئاگرکوژێنەوە، بە هۆی دووکەڵ و گەرمای زۆرەوە تووشی تەنگەنەفسی و سووتان هاتن و گەیندرانە نەخۆشخانە. هەروەها لە رووداوێکی دیکە دا لە عەسەلوویە، بە هۆی تەقینەوەی لوولەی ئۆکسیژێن کرێکاریك گیانی لە دەست داو دو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و گەیندراونەتە نەخۆشخانە.

زیاتر