سەرکەوتنی کرێکارانی شیرکەتی ئامازۆن

پێداگری و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی کرێکارانی شیرکەتی ئامازۆن بۆ پێکهێنانی “یەکێتی کرێکاری” سەرەنجام بە ئاکام گەیشت و خاوەنکاری ئەم شیرکەتە بە هۆکاری کارشکێنی و سه‌رپێچی کردن، سزادرا. لە کاتی بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی “کۆڕۆنا” کرێکارانی شیرکەتی ئامازۆن چەندین جار بە هۆکاری لە بەرچاو نەگرتنی ئەمنییەتی گیانی و بڕیاری دیاری کراو بۆ کۆنتڕۆل کردنی پەتاکە لە لایەن خاوەنکارەوە، دەستیان دابووە مانگرتن. ئەم شیرکەتە لە بری دابین کردنی سڵامتی گیانی و ئیمکاناتی پێویست بۆ ئەم دەورەیە، بڕیاری دا کە کرێکارانی ناڕازی لە سەر کار دەر پکات، بەڵام ئەم کردەوەیە ناڕەزایەتی بەرینی بەدواوە بوو و سەرەنجام بە دوای مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی ئامازۆن، ئەم شیرکەتە 900 میلیون دولار جەریمە کرا.

زیاتر

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی به‌شی خسووسی له‌ ئامریكا

په‌ره‌ستارانی به‌شی خسووسی ئامریكا، ڕۆژی هه‌ینی  ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته‌، خوازی ڕیكخراوی سه‌ربه‌خۆ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری په‌ره‌ستارانی ناڕازی، له‌م ڕۆژه‌ سه‌ختانه‌ی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، باروودۆخی پیشه‌ییان زۆر خراپه‌ و مافه‌كانیان له‌به‌رچاو ناگرن. له‌ نێو كۆمه‌ڵی ده‌رمانی ئامریكا، په‌ره‌ستارانی به‌شی خسووسی باروودۆخیان له‌ به‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی زۆر خراپتره‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی “ماساچۆسێت“، “شیكاگۆ” و “مریله‌ند” له‌م ڕێپێوانه‌ خوازیاری چاكسازی له‌ باروودۆخی پیشه‌یی بوون. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكی پاندمی كۆرۆنا له‌ ئامرێكا، لانیكه‌م ٣٥٠٠ په‌ره‌ستار گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

زیاتر

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی “لوبنان” له‌ سه‌ر كرده‌وه‌ و سیاسه‌تی شه‌ڕنگێڕانه‌ی “حیزبۆڵڵا‌”

دانیشتووانی شه‌هره‌كی “شوویا” له‌ ناوچه‌ی “حاسبیا “ی لوبنان سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ته‌قاندنی مووشه‌كی كاتیۆشا له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ گرووپی “حیزبۆڵڵا“ی لۆبنان” بۆ ‌سه‌ر “ئیسراییل “، خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ چه‌كدارانی ئه‌م گرووپه‌ به‌ زووترین كات ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ جێ بهێڵن و واز له‌ سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێڕانه‌ بێنن . بوونی چه‌كدارانی گرووپی “حیزب الله‌” ی لوبنان و هاویشتنی مووشه‌ك له‌ لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه‌  ناڕه‌زایه‌تیه‌كی تووندی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وته‌وه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ ترسی وڵامدانه‌وه‌ی ئیسراییل به‌و هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ماڵ وێرانكه‌ر ، دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ڵگیرسانی هه‌ر جۆره‌ شه‌ڕێك ڕاگه‌یاند .

زیاتر

ته‌شه‌نه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌ دارستانه‌كانی “توركییه‌” و “یونان “

هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی باكووری شاری “ئاتن” به‌ هۆی ئه‌و ئاگره‌ی‌ كه‌ چووار ڕۆژ له‌وه‌ پێش ده‌ستی پێكردووه‌، ناچار به‌ چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون . به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی “پێنجشه‌ممه“‌ و “هه‌ینی“  نزیكه‌ی ٦٠ گوند و شه‌هره‌ك له‌ باشووری ” یونان ” چۆڵكراون و پێشبینی ده‌كرێت كه‌ به‌ هۆی هاتنی ڕه‌شه‌با له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی “یونان“، دۆخی ئه‌و وڵاته‌ له‌مه‌ خراپتر بێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ئاگر له‌ هێندێ له‌ ناوچه‌كانی وڵاتی توركییه‌ش كوژاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ چه‌ندین ناوچه‌ ئاگركه‌ به‌رده‌وامه‌ و كونترۆڵ نه‌كراوه‌.

زیاتر

كۆشتنی چوار ئه‌ندامی خێزانێك له‌ لایه‌ن پێاوێكی بنه‌ماله‌وه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌

ڕۆژی ھەینی ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌ك بە ناوی “رەزا ئەحمەدیان” پاش کوشتنی ھاوسەرەکەی بە ناوی “شیلان مه‌ندوومی” و باوک، دایک، برای ھاوسەرەکەی و کەسێکیتر کە ده‌وترێت خاوەنی ئه‌و باخه‌یه‌ كه‌  ڕووداوه‌كه‌ تێدا ڕوویداوه‌، کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت. بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ھۆکاری کوشتنی ئەم بنەماڵەیە لەلایەن پیاوی خێزانه‌كه‌وه‌، کێشەی بنەماڵەیی راگەیەندراوە و ھاوسەری بکوژەکە ماوەیەک بوو گه‌ڕابووه‌وه‌ ماڵی باوکی. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ کەسی پێنجەم بە ناوی “ئارەش وەلیدی” خاوەنی باخێكه‌‌ لە ده‌ورووبه‌ری  گوندی “خەلیفە تەرخان“ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ و ئه‌و بنەماڵە له‌وێ میوان بوون.

زیاتر

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ به‌رزایه‌كانی مه‌ریوان و سه‌لاسی باوه‌جانی

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “بێھزاد” به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی یارسانی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵخانی“، له‌ ناوچه‌ی “قه‌ڕاوێز“ی نزیك له‌ هه‌رێمی كوردستان دوزایه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌ به‌رزایه‌كانی “ته‌ته‌“ی هه‌ورامان كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌ران ئه‌ده‌نه‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ و له‌ ئاكامدا ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان گیان له‌ ده‌ست دانی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “قه‌ڵخان“ی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، به‌ هۆی تینوویی، ماندوویی و گۆشاری زۆره‌وه‌ بووه،‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ نافه‌رمییه‌كان باس له‌ هه‌بوونی برین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ناوبراو ده‌كه‌ن به‌ڵام هۆكاری گیان له‌ ده‌ست دانی ناوبراو به‌ ته‌واوی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌.

زیاتر

تێست كردنی واكسێنی ئێرانی “به‌ره‌كه‌ت” له‌سه‌ر به‌ندكراوانی زیندانی سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كادری ده‌رمانی وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌ردانی زیندانی ناوه‌ندی سنه‌یان كردووه‌ بۆ كۆتانی دۆزی یه‌كه‌می واكسێنی ئێرانی “به‌ره‌كه‌ت“. زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ لانیكه‌م هه‌زار به‌ندكراوی هه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌ مه‌حكوومینی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیندانی سیاسی تێدایه‌. شایانی باسه‌ كه‌ واكسێنی ئێرانی “به‌ره‌كه‌ت” هێشتا تێسته‌كانی بالینی به‌ ته‌واوی تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌ و ڕژیمی كۆماری ئێسلامی به‌ تێست كردنی ئه‌و واكسێنه‌ له‌ سه‌ر  به‌ندكراوان، گیانی زیندانیان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

زیاتر

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٢ی شاری سنه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌ كۆگایه‌كی مه‌وادی خۆراكی له‌ شاره‌كه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٢ی شاری سنه‌ و دوو ئۆتۆمبێل له‌م ئاگره‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێشتا هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌و كۆگایه‌ی شاره‌كی سه‌نعه‌تی شاری سنه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و مادی ئه‌و ڕووداوه‌ له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.

زیاتر

کۆنترۆل کردنی شاری زەرەنج لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە

رۆژی هەینی 15ی مانگی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان، شاری زەرەنج ناوەندی وەلایەتی “نیمرووز“یان بە تەواوی کۆنتڕۆل کرد. شاری زەرەنج لە سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان دا هەڵکەوتووە و یەکەم شارە کە وەک ناوەندی “وەلایەت” لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ. هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان، هێرشەکانی خۆیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچە سنوورییەکان چڕتر کردووەتەوە و ئەو ناوچانەی خستوویانەتە ژێر رکێفی خۆیان لە گەڵ کوشتار و سەپاندنی یاسا دژە ئینسانییەکانی ئەم گرووپە، رووبەڕوو بووەتەوە.

زیاتر

په‌نجاهه‌‌مین رۆژی مانگرتنی گشتی کرێکارانی سەنعەتی نەوت

مانگرتنی کرێکارانی سەنعەتی نەوت و گاز، رۆژی شەممە 16ی مانگی گەلاوێژ، لە پاڵاوگەکان، پێترۆشیمیەکان و نیروگاکان لە شارەکانی تاران، ئەراک، ئیسفەهان، ئەهواز، ئابادان، ماهشەهر، جاسک، عەسولوویە و گەچساران لە پەنجاهومین رۆژی خۆی دا بەرداوم بوو. ناڕەزایەتی کرێکارانی نەوت لە بەرواری 29ی جۆزەردانەوە بە مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی “فاراب” لە عەسولوویە دەستی پێکرد. بە پێی بەیاننامەی “شوڕای رێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت” کە دامەزراوەیەکە بۆ هاوئاهەنگی مانگرتنی گشتی کرێکاران، “ئەم ناڕەزایەتییانە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبن“. بردنە سەرێی ئاستی حەقدەستەکان، پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکان، ئەمنییەت پێشییەیی، بستنی گرێبەستی هەمیشەیی و دابین کردن 10 رۆژ پشوو بۆ 20 رۆژ کار، لە داواکارییە سەرەکییەکانی کرێکارانی مانگرتووە.

زیاتر