هێرشی فڕۆكه‌كانی “ئیسراییل” بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به‌ “ئێران”

شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، فڕۆكه‌كانی ئیسراییل هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی “حیزبۆڵڵا“ی لوبنان و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ “ده‌مشق” . هه‌ڕ له‌م باره‌وه‌ گرووپی چاودێری مافی مڕۆڤ له‌ سووری ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیسراییل به‌ سێ مووشه‌ك ناوه‌ند و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی “حیزبۆڵڵا” و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانی له‌ ده‌مشق كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌م هێرشه‌ ئاگر و دووكه‌ڵێكی زۆر له‌ باره‌گا و كۆگاكانی ئه‌و هێزانه‌دا به‌رز بووه‌ته‌وه‌ . به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م هێرشانه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی “ئه‌لمه‌زه‌” و “جه‌به‌ل قاسیوون له‌ ده‌مشق و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی   “ئه‌لقه‌له‌موون” له‌ نێوان شاری “ده‌مشق” و “حۆمسی” كردووه‌ته‌ ئامانج و بوه‌ته‌ هۆی ڕوودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ . شایانی باسه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی دیكه‌ی وڵاتی “ئیسراییل” له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوودا، به‌شێكی دیكه‌ له‌ هێزه‌كانی “حیزبۆڵڵا” و میلیشیاكانی ئێران له‌ شاری “قۆنیته‌ره‌” كراونه‌ته‌‌ ئامانج .

زیاتر

پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەفغانستان

رۆژی پێنجشەممە 28ی مانگی گەلاوێژ، لە چەندین شاری ئەفغانستان لە ناڕەزایەتی بە تاڵەبان خۆپیشاندانی جەماوەری به‌ڕێوه‌ چوو . چەند رۆژ پاش کۆنترۆڵ کردنی شارەکانی ئەفغانستان لە لایەن گرووپی تاڵەبانەو ناڕەزایەتی جەماوەری لە چەندین شاری ئەو وڵاتە سەری هەڵداوە. بە پێی راپۆرتێکی هەواڵنێری رۆێتێرز، رۆژی پێنجشەممە بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆی ئەفغانستان لە بریتانیا و به‌ مه‌به‌ستی دژایەتی لە گەڵ تاڵەبان کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنان و پێاوانی ئه‌و وڵاته‌ لە شارەکانی کابۆل، ئەسەد ئاباد و جەلال ئاباد به‌ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌بڕی .

زیاتر

ڕوودانی تەقینەوە لە پەنجابی پاکستان

رۆژی پێنجشەممە 28ی مانگی گەلاوێژ، تەقینەوەیەک لە شوێنی مەڕاسمی عاشووڕا لە شاری “بەهاوالنگەر“ی ئوستانی پەنجاب لە پاکستان رووی دا کە بە هۆیەوە سێ کەس کوژران و 50 کەسیش بریندار بوون. بە وتەی شاهیدانی تەقینەوەکە، کەسێک بە هاویشتنی نارنجۆک بۆ شوێنی مەڕاسمەکە دەیان کەسی بریندار و کووشتووە. بەرپرسانی نەخۆشخانە گومانی ئەویان لێداوە بە هۆی سەختی برینەکانەوە ئەگەری چوونە سەره‌وه‌ی ژوماری کوژراوەکان زۆرە .

زیاتر

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی ئیبراهیم عەلیزاده دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه‌ ئیبراهیم عەلیزاده خەڵکی گوندی تەرکەش بووە و هیزه‌كانی ئیتلاعات بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووه‌ و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه‌ . هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هیچ جۆره‌ زانیارییه‌كیان له‌ سه‌ر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی  “ئیبراهیم عەلیزاده” نییه‌ .

زیاتر

دەستبەسەركرانی ژنێکی خەڵکی بیجاڕ و ڕاگوێزی بۆ زیندانی ئێوین “تاران”

ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی “نەسرین کیانپوور” تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری “بیجاڕ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی “تاران” دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئێوین، “نەسرین کیانپوور” بە مەبەستی کار کردن ڕووی كردووه‌ته‌ هەرێمی کوردستان و به‌ هۆكاری ته‌تاو بوونی مۆڵەتی مانەوە، لەڕێگای فڕۆکەوە دیپۆرتی ئێرانیان کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی تاران دەستبەسەر کراوە. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان و هەروەها پشتیوانی لە تیرۆریزمیان خستووەتە پاڵ “نەسرین کیان پوور” و دوای دوو حەوتوو لێپرسینەوە بۆ بەندی ٥ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە. شایانی باسه‌ له‌ دوای دوو مانگ دەستبەسەر کرانی “نەسرین کیانپوور” ناوبراو هێشتا دادگایی نەکراوە و هەر لە بەندیخانەی ئێڤینی “تاران” ڕاگیراوە.

زیاتر

به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا له‌ زیندانی “مه‌هاباد”

ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ وایرۆسی كۆرۆنا له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی گشتی “مه‌هاباد” بوه‌ته‌ هۆكاری نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكه‌ی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌ . به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌ڕای‌ تۆماركردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری تووشبوون به‌ وایرۆسی كۆرۆنا و به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه‌ له‌ نێو زیندانی مه‌هاباد و خراپی باری ته‌ندرووستی به‌شێكی زۆر له‌ تووشبووانی ئه‌و زیندانه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌ هه‌تا به‌ڵاو بوونه‌ه‌وی ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕێگریان‌ له‌ هاتن و چاودێری كردنی دكتۆر بۆ ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ كردووه‌ و هه‌ر به‌و هۆكاره‌وه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شێكی زۆر له‌ زیندانیان ناجێگیره .

زیاتر

کۆبوونەوەی خانەنشین کراوانی “تەئمینی ئیجتماعی” لە تاران

رۆژی پێنجشەممە 28ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی “تەئمینی کۆمەڵایەتی” بە خواستی “یه‌كسان کردن“ی مووچەکان لە بەرامبەر وەزارەتی “تەعاون، کار و رفاهی ئیجتماعی” کۆبووەوە. خانەنشین کراوان بە دانی درووشم و بە دەستەوە گرتنی لافیتە خوازیاری جێبه‌جێ بوونی بەڵێنی “کابینەی رەئیسی” و گەڵاڵەی “یه‌كسان کردنی” مووچەکان بوون. بابەتی “یه‌كسان كردنی” مووچەکان لە خواستە سەرکییەکانی خانەنشین کراوانە کە تا ئێستا چەندین جار بۆ بە کردەوە دەرهاتنی کۆبوونەوە و ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

زیاتر

په‌سه‌ند نه‌كردنی داواكاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمی دادگای “حامد قه‌ره‌ ئۆغڵانی” زیندانی سیاسی

ڕۆژی  پێنج شه‌ممه‌ ٢٨ی “گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی داوكاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمی زیندانی سیاسی “حامد قه‌ره‌ ئۆغڵانی” له‌ لایه‌ن “دیوانی عالی” ئێران ڕه‌ت كرایه‌وه‌ . شایانی باسه‌ حوكمی ناوبراو پێشتر له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبایری ١٣٩٩ی هه‌تاوه‌ی له‌ لایه‌ن لقی ٤١ی دیوانی عالی ئێران ڕاگه‌یێندرا و ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ به‌شی یه‌كه‌می په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌ لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له‌ شاری “ورمێ” به‌ تۆمه‌تی “شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ خوا” به‌ له‌ سێداره‌دان مه‌حكووم و له‌ به‌شی دووهه‌می په‌روه‌نده‌كی به‌ تۆمه‌تی “به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌ندا له‌ دژی نیزام ” و سووكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و “خامنه‌یی” به‌ ١٤ ساڵ و یه‌ك مانگ به‌ندكران حوكم درا . به‌ڵام له‌ كۆتاییدا حوكمی له‌ سێداره‌ درانه‌كی لابرا و به‌ گشتی ‌ سزای ١٤ سال زیندانی كرانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ .

زیاتر