ڕێزگرتنی له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به‌ بوونه‌ی هاتنی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، رێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد. به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌‌ له‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ و به‌شداربووان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه‌ی هاورێیانی گیانبه‌خت كردووی ڕێزه‌كانی كۆمه‌له‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ تایبه‌ت هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی“، مه‌راسمه‌كه‌یان ده‌ستی پێكرد‌ و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ نێوان شایی و خۆشی ئاماده‌بووان كۆتایی پێهات.

زیاتر

به‌رز ڕاگرتنی یادی هاوڕێ “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” و ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شار سه‌قز

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی گیانبه‌خت كردنی هاوڕێ “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” و به‌ بوونه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌ نێوان جاده‌ی (سه‌رشیو– سه‌قز)، شوێنی گیانبه‌خت كردنی كاك فواد، به‌ڕێوه‌برد. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، یادی هاورێی “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” و چوار برای گیانبه‌خت كردووی هه‌روه‌ها یادی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ریزه‌كانی كۆمۆڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌رز ڕاگیرا. به‌شدار بووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بۆ جارێكی تر په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی كاك فواد نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری رێگای كاك فواد و ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی بن.

زیاتر

دووپات بوونه‌وه‌ی مێژووی ئێران له‌ ئه‌فغانستان

سیستمی وه‌لایه‌تی فه‌قیهی شیعه‌ له‌ ئێران له‌گه‌ڵ ئیماراتی ئیسلامیی تاڵه‌بانی سوننی له‌ ئه‌فغانستان، به‌ فكر و به‌كرده‌وه‌ گه‌لێك خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ كه‌ یه‌كجار زیاتر له‌ جیاوازییه‌كانیانن. تاڵه‌بان نزیك به‌ ٢٠ ساڵ …

زیاتر