96q
جێگیری هێزی ئینتزامی رژیم له پارێزگای كرماشان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گەڵاڵەیەكی نوێیان هه‌یه‌ بۆ رووبەرو بوونەوە لە گەڵ  ئەو كەسانەی كە ماهوارە دەفرۆشن و لە گەڵ ئەو كەسانەش كە دەیكڕن.
ناوبراو ده‌ڵێت هەركەس بیكڕێت سزای نەقدی دەدرێت و لە هەر ماڵێكیش ببینرێت، سەرەتا پێی رادەگەیه‌نین و لە ئەگەری بەڕێوە نەبردنی بڕیارەكە، ماهوارەكەی لێدەسێندرێت. شایانی باسه لە ماوەی ساڵانی رابردو هێزەكانی رژیم بە هاوكاری هیزی سپا، هەموو توانایی خویانیان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ پێش گرتن و بڵاو بوونەوە و كوكردنەوەی ماهوارە لە نێو شار و ئاواییه‌كانی كوردستان، به‌ڵام هه‌رجار سه‌رشۆڕانه‌تر له‌ جاری پێشووتر و ده‌ست له‌ پێ درێژتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.