525t

گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی
“سمكۆ خلقەتی” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد لەگەڵ چوار زیندانی سیاسی دیكە لە بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤینەوە بۆ قەرەنتینەی بەندی ٧ی ئەو زیندانە گواسترایەوە.
دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی زیندانیانی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “سمكۆ خلقەتی، سالار ستوودە، ئومید زارعی‌نژاد، محەمەد شوجاعی و ئەمیر دووربین قەزایی” له‌ قەرەنتینەی بەندی ٧ی زیندانی ئێوین به‌ هۆی “هەڵسووکەوتی خراپی” یەکێک لە هاوبه‌ندییه‌كانی خۆیان، سەرجەمیان رەوانەی ژووری تاکەکەسی کران. “سمكۆ خلقەتی” مانگی بەفرانباری ساڵی ٨٨ لە دامەزراوەی ئەتۆمی ئەراک لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا. شایانی باسه‌ ناوبراو بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە نه‌یاره‌كانی رژیم”، حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا و دواتر ئەو حوكمە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ته‌ئید كرایه‌وه‌.