رۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی رێبه‌ندان، مودیری گشتی وه‌زاره‌تی كاروباری ئه‌تباع و كۆچبه‌رانی رژیم رایگه‌یاند: “له ساڵی رابردوودا ١٠٠ هه‌زار كه‌س به كۆچبه‌رانی ناوه‌وه‌ی وڵات زیاد بووه.
ناوبراو له‌مباره‌وه رایگه‌یاند: “له ماوه‌ی ٣٣ ساڵی رابردوودا ٣٣ میلیۆن كۆچبه‌ر هاتونه‌ته ناو خاكی ئێران. ژماره‌یه‌ك له‌م كۆچبه‌رانه له وڵات چونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هێشتا له ناو ئێران‌دا ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێمه ئه‌وه قه‌بوڵ ناكه‌ین كه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر جێگایه‌ك كه پێی خۆش بوو به ناوی كۆچبه‌ر بێته ناو وڵات و یاساكانی ئێمه قه‌بووڵ نه‌كات.