كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی جووتیارانی سیستان و به‌لووچستان

ژماره‌یه‌ك له‌ جووتیارانی لافاولێدراوی سیستان و به‌لووچستان كه‌ له‌ جه‌ره‌یانی لافاوه‌كه‌ی به‌فرانباری ساڵی ٩٨دا خه‌سارێكی زۆریان وه‌به‌ر كه‌وتبوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی خه‌ساره‌ت به‌ جووتیاران ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، هه‌زینه‌ی ژیانی زۆربه‌ی …

زیاتر

بریندار بوونی سێ كرێكار له‌ تاران و ته‌ورێز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاوازی شوێنی كار له‌ تاران و ته‌ورێز، سێ كرێكار بریندار بوون. له‌ ڕووداوی یه‌كه‌مدا، دوو كرێكاری دامه‌زراو له‌ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌خ له‌ ئاناخاتونی سه‌ر به‌ شاری ته‌ورێز به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی …

زیاتر

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تووش بووان به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران

به‌ پێی نوێترین ئاماره‌كانی ڕژیم، كۆرۆنا له‌ ئێران، له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌‌ تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ، دوو هه‌زار و ٦٩١ كه‌سی تووش بوو به‌ كۆویدی ١٩ له‌ ئێران شناسایی كراوه‌ كه‌ هه‌زار و ٦٢٥ كه‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاوه‌درێری دان. به‌ ێپی …

زیاتر

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ بۆ ٢٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌ران و بارودۆخی كاریان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، هه‌روا درێژه‌ی بوو. كرێكارانی ناڕازیی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌راوان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی سه‌راوان له‌ ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی سێشه‌مم ١٧ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شاره‌داریی سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی …

زیاتر

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی قه‌ندی فه‌سا

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌ حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كرێكارانی وه‌رزی هه‌تا ئێستا حقووقی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌زی پاره‌كه‌یان پێنه‌دراوه‌ و كرێكارانی دائێمیش …

زیاتر

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی حه‌وت كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، له‌ ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی، هه‌مه‌دان، ئه‌هواز و سنه‌، لانیكه‌م ٧ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون. له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٦١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی …

زیاتر

كوژرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ سه‌رده‌شت

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە هاووڵاتییه‌ك کردووە و کوشتوویانە. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کاتژمێر ٣ی سه‌رله‌ بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای …

زیاتر

به‌رده‌وامی مانگرتن و ڕێپێوانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ بۆ ٢٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ شه‌قامه‌كانی شاری شووش ده‌ستیان كرد به‌ ڕێپێوان. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی …

زیاتر