پله‌ی یه‌كه‌می بێكاری پارێزگای كوردستان له‌ نێو پارێزگاكانی ئێران

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی یێكاری پارێزگای كۆردستان به‌ ٨.١٨ پله‌ی یه‌كه‌می له‌ نێو پارێزگاكانی ئێران دا هه‌یه‌ و به‌ دوای كوردستان پارێزگای كرماشان و ورمی پله‌كانی دوهه‌م …

زیاتر

بەردەوامیی ناڕەزایەتی کرێکارانی مەعدەنی کرۆمیت ئاسمینۆنی کرمان

ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی خاکەلێوە، هەزار و دوسەد کرێکاری مەعدەنی کرۆمیت ئاسمینۆن لە کرمان، بەدوای داخرانی مەعدەن و بێکاربوونیان، کۆبوونەوە. مەعدەنی کرۆمیت ئاسمینۆن، کە لە باشووری ئوستانی کرمان جێکەوتووە  لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی …

زیاتر

تۆماركردنی به‌رزترین نرخی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمیری ڕابردوو له‌ ئێران

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی خاكه‌ڵێوه‌، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٧ هه‌زار و ٤٣٠ هاووڵاتی تووشی ‌ كۆرۆنا بوون كه‌ ١٧٤ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌م جۆره‌ ئاماری قۆربانیانی …

زیاتر

درێژەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کارون

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری کارون لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە. کرێکارانی ناڕازی کە زیاد لە 700 کەس دەبن و 4 مانگ حەقدەستی وەدواکەوتوویان هەیە، خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیانن. کارفەرما بە بیانووی کەمبوونی نەغدینەگی لە …

زیاتر

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی تەوزیعی به‌رقی تاران

ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی تەوزیعی برق لە تاران لە ناڕەزایەتی بە نه‌درانی حەقدەستە دواخراوه‌كانیان و باروودۆخی دامەزارانیان لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم کۆبوونەوە. لە چەند مانگی ڕابردووەوە …

زیاتر

ناره‌زایه‌تی كرێكارانی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی زیخ و ماسه‌ له‌ ناوچه‌ی جوبجی ڕامهورموز

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی خاكه‌ڵێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی زیخ و ماسه‌ی ناوچه‌ی جوبجی سه‌ر به‌ شاری ڕامهورموز، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خوزستان ده‌ستیان دایه‌ …

زیاتر

بریندار بوونی پێنج کرێکار لە سیرجان و شاهینشەهر

ڕۆژی دووشەممە 16ی مانگی خاکەلێوە، 4 کرێکار لە شاهینشەهر و کرێکارێکیش لە سیرجان بە هۆکاری پارێزراو نەبوونی شوێنی کار بریندار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە 4 کەس لە کرێکارانی شیرکەتی “پلار” لە شارەکی سەنعەتی مورچەخورتی شاهینشەهر، بۆ هۆی پژانی ئەسیدەوە بریندار بوون. هەر وەها کرێکارێکیش لە کارگەیەکی بەرهەم هێنانی زیخ و ماسە لە سیرجان، بە هۆی پارێزراو نەبوونی شوێنی کار بریندار بوو.

زیاتر

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی کارخانەی فولادی بافق

کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی فولادی بافق لە ناڕەزایەتی بە کەم کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکان و ئاستی نزمی حەقدەستەکان لە بەرامبەر ئەو شیرکەتە کۆبوونەوە. یەکێک لە کریکارانی ناڕازی دەڵێ: کارخانەی فولادی بافق هەر جارەی بە بیانوویەک لە ڕێژەی حەقدەستەکان کەم دەکاتەوە. هەروەها گرێبەستی ساڵانی پێشوو کە یەک ساڵە بووە، ئەم ساڵ له‌ یەک مانگەوە بۆ شەش مانگ کەمیان کردووه‌ته‌وه‌. کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ ناڕەزایەتی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر بەو ستەمکارییانە، خوازیاری بە کردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕێزبەندیی پیشەکان بوون.

زیاتر

بەردەوام بوونی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵڵا

ڕۆژی دووشەممە 16ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری کوت عەبدوڵڵا، بۆ جارێکی دیکە، لە ناڕەزایەتی بە وڵامنەدانەوەی بەرپرسان کۆبوونەوە. نوێنەری کرێکارانی ناڕازی دەڵێ: بەشێکی زۆر لە کرێکاران زیاد لە سێ مانگ حەقدەستی وەدواکەوتوویان هەیەو ئەوە سەرەڕای ئەوەیە کە جێژنانەی سەری ساڵیشیان پێنەدراوە. شارەداری کوت عەبوڵڵا لە وڵام بە داواکاری کرێکاران، وتوویەتی ڕه‌نگه‌ تا دوو مانگی دیکەش حەقدەستە وەدواکەوتووەکان بدرێت، نییە.

زیاتر

کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران

ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەوت و گازی گەچساران، لە بەرامبەر دەفتەری مودیر عاملی ئەو شیرکەتە کۆبوونەوە و خوزایاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون. بە پێی ڕاپۆرتەکە بەشێکی زۆر لەو کرێکارانە پێشینەی زیاد لە 3 بۆ 4 ساڵ کارییان هەیە و سێ مانگ حەقدەستی وادواکەوتووشیان هەیە. کرێکاران بە بەدەستەوە گرتنی لافیتەو و وتنەوەی شوعار، خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییە ڕەواکانیان بوون.

زیاتر